کتێبخانەی رێبەرتی لە گۆتەبۆرگ

"کتێبخانەی رێبەرتی" کە بە بەرهەم و پارێزنامە و بروشوری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئامادەکراوە، گەیشتە شاری گۆتیبۆرگی سوید.

لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا، چالاکیی کوردستانیان بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئۆجالان بەردەوامن.

لە زۆر وڵاتی ئەوروپا "پرتوکخانەی ڕیبەرتی" دەگەڕێت و رای گشتی ئەوروپا بە پارادیگمای ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ئاشنا دەکات.

یەکێک لە کتێبخانەکان لە شارەکانی سوید، چالاکیەکانی بەردەوامە.

دوای شاری هەڵسنکی و ماڵمۆ، "کتێبخانەی ڕێبەرتی" دوێنی ئێوارە گەیشتە گۆتیبۆرگ.

پرتوکخانەی ڕێبەرتی ئەمڕۆ لە شاری گۆتیبورگ بە کاروانێک لە باکاپلان بەرەو ناوەندی شارەکە بەڕێکەوت.

کاروانەکە کە لەلایەن کوردستانیانەوە پشتگیریەکی زۆری لێکراوە لە برونستاند ستاندی دانا.

لە ستاندەکەدا کە کتێب، بەرهەم و بروشۆری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نمایش کران، چالاکوانان، باسیان لە پارادیگمای بەرهەمەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

ستاندەکە دوای قسەکردن کۆتایی هات.

ف.ق