ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد، تاوەکو بە ئەرکی خۆی هەستێت.
لە نامەکاندا بۆ ئەنتۆنیو گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دا ئاماژە بەوە کراوە، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەرۆکی گەلی مەزڵومی کوردستانە و راشیانگەیاندووە، ماوەى ٢٢ ساڵە لە زینداندا گۆشەگیریی بەسەردا سەپێنراوە.
لە نامەکاندا ئاماژە بەوەشکراوە، گەلی کورد لە دژی داعش شکۆی مرۆڤایەتیی پاراست و ئەوەشیان نووسیوە، "رێبەری فیکری و هزریی ئەو تێکۆشانە عەبدوڵا ئۆجالانە. هاوکات هەبوونیان لە زینداندا بە مانای ئەوەیە، کە هەموو گەلی کورد لە زیندادایە".
کوردستانیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا نامەکانیان بە شێوەى بە کۆمەڵ لەلایەن دەستەیەکی ١٠ کەسییەوە لە رێگەى پۆستەخانەى ڤینەر پلاتزەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
بەڕێوەبەریی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن رایگەیاند، ئەو کەمپەینە بە شێوەیەکی چالاکانە بەڕێوەی دەبەن.
ژ.ت