هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

لە فرایبورگ و ئاوریش نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نێردرا

لە شارەکانی فرایبورگ و ئاوریش ئەڵمانیا بۆ ئازادی و تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.

فرایبورگ

چالاکییەکان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان بەردەوامیی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا کوردستانیان لە شاری فرایبورگ نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

دەستەیەک لە کوردستانیان لە نەجەدەکەى فرایبورگ کۆبوونەوە و بە کۆمەڵ رۆیشتن بۆ پۆستەخانەى شارەکە و ئەو نامانەى، کە کوردستانیان نووسیبویان و واژۆیان کردبوو، بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیان نارد.

ئاوریش

لە شاری ئاوریشی ئەڵمانیاش چالاکیی نامە ناردن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەچوو.

لە نامەکاندا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەست بە هەوڵەکانی بکات.

راگەیاندراوێک لەبارەی چالاکییەکەوە خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو، دەبێت هەموو جیهان ئەو گۆشەگیرییەى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ببینێت.

ژ.ت