'لە هەموو شوێنێک لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەین'

چالاکی کوردستانیان لەبەردەم نەتەوە ئەکگرتووەکان لە جنێف لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە. لە چالاکیەکەدا کوردستانیان رایانگەیاند کە لە هەموو شوێنێک لەبەرانبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن.

کوردستانیان و دۆستەکانیان دوێنێ لەبەردەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف دەستیان بە چالاکی کردبوو. چالاکی کوردستانیان دوو رۆژە بەردەوامە. لە چالاکیەکەدا هێرشی داگیرکەری و هاوکاری پەدەکە شەرمەزار کرا. هەروەها کوردستانیان ئاماژەیا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی کوردستان کرد و داوایان کرد رای گشتی لەبەرانبەر ئەمە بێدەنگ نەبێت.

'لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان دەکەین'

لە چالاکیەکەدا فرۆمی ' لەسەر هێڵی بێریتان' سازکرا. نەورۆز ئاگری لە فرۆمەکەدا قسەی کرد باسی لە تێکۆشانی بێریتان کرد و وتی، " لە تێکۆشانی ئێمەدا هەموو کاتێک خیانەت سەپێنراوە. بەڵام تێکۆشانی ئاپۆیی هەموو کاتێک بەرخۆدانی کردووە و خیانەتی پووچەڵ کردووەتەوە. ئێوە ناتوانن پەکەکە بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ژنان وەک تیرۆریست لەقەڵەم بدەن و بەکاربهێنن. هەروەه چۆن لە ساڵی ١٩٩٢دا بێریتان بەرخۆدان کرد و ئەمڕۆ هەڤاڵانی بێریتان بەرخۆدان دەکەن. پێویستە ناتۆ بە ئەردۆغان بڵێت ' راوەستە' . هەروەک چۆن گەریلاکانی یەژەئاستار لە کورەژارۆ بەرخۆدان دەکەن. ئێمەش وەک ژنانی کورد لە ئەوروپا لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان دەکەین. ژنانی کورد بە هیچ شێوەیەک بێدەنگ نابێت و تێکۆشان فراوان دەکات."

ئاگری باسی ئەوەشی کرد کە ئێستا لە رێگەی ماڵباتی بارزانیەوە خیانەت لە گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی دەکرێت و وتی، " لە هێرشی داگیرکەریدا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. ئەمەش تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە. سەرەتا نەتەوە یەکگرتووەکان و گەموو مرۆڤایەتی پێویستە لەبەرانبەر ئەم تاوانە دەنگیان بەرز بکەنەوە و بێدەنگی و هاوکاری ئەم تاوانە شەرمەزار بکەن."

ف.ق