لە کاسل دوو رۆژە چالاکیی چادر هەڵدان بەردەوامە
چالاکییەکان بۆ تێکشکاندنی گۆەشگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و بەرفراوانتر دەبن.
چالاکییەکان بۆ تێکشکاندنی گۆەشگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و بەرفراوانتر دەبن.
لە شاری کاسلی ئەڵمانیا چالاکیی چادر هەڵدان ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە و ئامانجی چالاکییەکە سەرنجڕاکێشانە بۆ سەر چالاکیی مانگرتن، کە لە پێناو تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان و هەروەها بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکاریی مافەکان لە زیندانەکاندا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بەڕێوەدەچێت.
دۆستانی کورد و دەستەیەک لە ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.
چادر و ستاندنی ئاگادارکردنەوە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوامیی هەیە.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئەنجومەنی گەل وتە پێشکەشکرا و راگەیاندرا، چالاکیی چادر هەڵدانەکە تاوەکو ١١ی شوبات بەردەوامیی دەبێت و رۆژی ١١ی شوبات رێپێوانێک و کۆبوونەوەیەکی جەماوەری رێکدەخرێت.
ژ.ت