لە ماریگنان چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنی بەڕێوەچوو

ئەندامانی تەجەشە بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، کە بە هاوکاریی پەدەکە ئەنجامی دەدات، ڕێگای ئوباگنییان داخست.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕێگای ئوباگنییان لە ناوچەی ماریگنانی شاری مارسیلیای فەرەنسا داخست.

گەنجان پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی پەدەکە بۆ سەر کوردستان ئیدانە کرد.

ئەندامانی تەجەشە بانگەوازییان لە گەنجان کرد، کە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکاندا بوەستنەوە و دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

ژ.ت