لە مێرسین قڕکردنی سیاسی: ٦ کەس دەستگیرکران

لە شاری مێرسین پۆلیسی تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کرد و ٦ کەس دەستگیرکران.

لە مێرسین فەرماندەیی جەندرمەی ناوچەکانی ئاکدەنیز و تۆرۆسلاری هەلیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٦ کەس بە بیانوی ' ئامادەکاری چالاکی' دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان بۆ فەرماندەیی جەندرمە گواسترانەوە.

ف.ق