لە نەئۆ – مونستیر تاوەکو کیئەل دەست بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا بۆ شەرمەزارکردنی ١٥ شوبات کرا

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە شاری نەئۆ – مونستیر تاوەکو شاری کیئەلی ئەڵمانیا دەست بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرا. یەکەم رۆژی ڕێپێوانەکە کۆتایی هات.

پیلانگێڕی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن کوردستانیان لە ئەوروپا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

لە شاری نەئۆ – مونستیر تاوەکو کیئەلی ئەڵمانیا ڕێپێوانی درێژمەودای دوو ڕۆژی دەستپێکرا.

رۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە لە نەئۆ – مونستیرتا تاوەکو بۆردیشۆلم ئەنجامدرا. دەستپێشخەری رۆژئاوای کیئەل، تەڤ چاند کیئەل، ژیانی ژن، کیئەل سەکەبە، مەلەکەپە، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان و زۆر دەزگا و کەسایەتی بەشداریان کرد.

ڕێپێوانەکە ئەم بەیانیە لە شاری نەئۆ – مونستیر دەستپێکرا و لە رۆژی یەکەمدا چالاکوان ١٨ کیلۆمەتریان بڕی. ڕێپێوانەکە لە بۆردیشۆلم کۆتایی هات.

سبەینێش رێپێوانەکە بەردەوامە و کاتژمێر ١٢:٠٠ چالاکوانان بەرەو کیئەل دەکەونەڕێ.

ف.ق