لە شاری ویسل هێرشەکەی سەر شەنگال ئیدانە کرا
لە شاری ویسل لە پارێزگای راین ڤێستفالیای باکور هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرا. ڕاگەیاندرا، هێرشی سەر شەنگال بەدەر نییە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک.
لە شاری ویسل لە پارێزگای راین ڤێستفالیای باکور هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرا. ڕاگەیاندرا، هێرشی سەر شەنگال بەدەر نییە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک.
کوردستانیان لە شاری ویسلی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی (سەمەژێ)، گردبوونەوە و ناڕەزاییان لە دژی هێرش و هەڕەشەکانی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال دەربڕی.
چالاکوانان ڕایانگەیاند، هێرشەکەی هێزەکانی سوپای عێراق و دید و چەمکی داگیرکردنی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی بنەماڵەی بارزانی پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و لە یەک جیانەکراوەتەوە و ڕاشیانگەیاند، ڕێگە بە سەپاندنی چەمکی جینۆسایدی کورد نادەن.
چالاکوانان داوایان لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد، لە دژی ئەو چەمکە پیسە بڕژێنە سەر شەقامەکان و لە ٣٠ی نیساندا بەشداری چالاکییە گەورەکەى دوسلدۆرف دا بکەن.
لە چالاکییەکەدا خیانەتەکەی بارزانیش ئیدانەکرا و چالاکییەکە بە وتنەوەەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت