لە شتوتگارت هێرشەکان ئیدانە کران
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا هێرشکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی و هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو ئیدانە کران.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا هێرشکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی و هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو ئیدانە کران.
چالاکییەکە لە گۆڕەپانی کۆبانێ لە شاری شتوتگارت لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و تیایدا هێرشەکانی دژ بە تێکۆشانی یەکگرتوو و خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی ئیدانە کران.
چالاکییەکە لەسەر داوای یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB)ی ئەوروپا، یەکێتی تێکۆشان، ئاگیف، سەکەبە، ئاربەیتسکەریس سۆڵیدارێتی، دی لینکەی شتوتگارت و کۆنگرەی بونیاتنانەوەی دێرسیم و پارتیزانەوە رێکخرابوو. داگیرکردن و هێرش لە دژی تێکۆشانی یەکگرتوو و بەرخودانی خوێندکارانی بۆغازچی ئیدانەکرا.
لە بابەتی کۆبوونەوەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نوسرابوو "هێرش لە دژی یەکێک لە ئێمە، هێرشە لە دژی هەموومان" بەرزکرابووە و راگەیاندراوی هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو و دەستپێشخەریی بۆغازچی خوێندرانەوە. لە چالاکییەکەدا یەک لەسەر یەک دروشمی شۆرشگێڕی دەوترانەوە و رایانگەیاند، رێکخراوە شۆڕشگێڕییەکانی شتوتگارت پشتیوانی لە بەرخودانی بۆغازچی دەکەن.
لە چالاکییەکەدا و لە خوێندنەوەى راگەیاندراوی هەبەدەهە دا باس بە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری کرا و راگەیاندرا، پشتیوانی لە بەرخودانی زیندانیان و مانگرتنەکەیان و داواکانیان دەکەن.
ژ.ت