لە ئەستەنبوڵ چالاکی و کۆبوونەوە قەدەغە کرا
پارێزگاری ئەستەنبوڵ ئاماژەی بەوەدا لە نێوان ڕۆژانی ١٩-٢٣ی ئادار لە شارەکە هەموو کۆبوونەوە، ڕاگەیاندراو و چالاکییەک قەدەغە کراوە.
پارێزگاری ئەستەنبوڵ ئاماژەی بەوەدا لە نێوان ڕۆژانی ١٩-٢٣ی ئادار لە شارەکە هەموو کۆبوونەوە، ڕاگەیاندراو و چالاکییەک قەدەغە کراوە.
دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمائۆغلۆ، پارێزگاری ئەستەنبوڵ لە بەرانبەر ئەو ناڕەزایەتییانەی دروست دەبن بڕیاری قەدەغەی چالاکی دا.
پارێزگار لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "لە تەواوی شارەکەدا بۆ ئەوەی سەقامگیری ڕای گشتی پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە چالاکی لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٣ ئاداردا بکرێت هەموو کۆبوونەوە، خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو و چالاکییەک قەدەغە کرا."