بەهۆی هێرشی سوپای عێراقەوە سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندار بوون
ڕاگەیاندرا شەوی ڕابردوو سوپای عێراق لە ناوەندی شەنگالدا هێرشی کردووەتەسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشە و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندرا بوون.
ڕاگەیاندرا شەوی ڕابردوو سوپای عێراق لە ناوەندی شەنگالدا هێرشی کردووەتەسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشە و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندرا بوون.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) ئەمشەوی ڕابردوو لە دەوروبەری کاتژمێر ١١:٠٠ سوپای عێراق لە ناوەندی شەنگال، هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی تیمێکی شەڕڤانانی یەبەشە و ئاڵۆزی درووستبووە لە نێوان هەردوو لادا.
ئامەژەش بەوەکراوە؛ سوپای عێراق لە گەرەکی یەرموکی شەنگال، کەمینیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە داناوە و هێرشیان کردووەتە سەر و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤان برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەبەشە، تا ماوەیەکی زۆر ئاڵۆزی لە ناوچەکە بەردەوام بووە و هێزەکانیان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.