له كۆپێنهاگ له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشی داگیركاریی شه‌رمه‌زار كرا
له كۆپێنهاگ له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار كرا.
له كۆپێنهاگ له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار كرا.
له كۆپنهاگی پایته‌ختی دانیمارك له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، كلكایه‌تی و دارده‌سته‌یی په‌ده‌كه و بێده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار كران. كوردستانیان له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و بێ پسانه‌وه دروشمیان به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری و خیانه‌ت وته‌وه. له چالاكییه‌كاندا ئاڵاكانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و هه‌په‌گه هه‌ڵدران.
له‌چالاكیه‌كه‌دا وتار به زمانه‌كانی دانیماركی و ئینگلیزی پێشكه‌ش كران. له وتاره‌كاندا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا كه جیا له هه‌ڵوێستێكی روون له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك، هاوكاری خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك كۆتایی پێبهێنێت.
چالاكوانان باسیان له‌وه‌كرد، تا شه‌ڕ كۆتایی پێدێت، چالاكییه‌كانیان له هه‌موو شوێنێك درێژه پێده‌ده‌ن.
چالاكی به دروشمه‌كانی "بكوژ و فاشیست ئه‌ردۆغان"، "با كۆتایی به داگیركاری له كوردستان بهێنرێت"، "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا" و "گه‌ریلا به ته‌نیا نییه" كۆتاییپێهات.
هـ . ب