لێپرسینەوە لە چەند ڕۆژمەوانێک کرا
لە دژی چوار ڕۆژنامەوان کە بەشداری چالاکییەکانی پەیوەست بە هەردوو ڕۆژنامەوانی شەهید؛ نازم داشتان و جیهان بیلگین بوو، لێپرسینەوە دەستپێکرا.
لە دژی چوار ڕۆژنامەوان کە بەشداری چالاکییەکانی پەیوەست بە هەردوو ڕۆژنامەوانی شەهید؛ نازم داشتان و جیهان بیلگین بوو، لێپرسینەوە دەستپێکرا.
هەردوو ڕۆژنامەوان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا شەهید بوون. وەک ناڕازایەتییەک لە دژی شەهید کردنیان لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.
دوای چەندین مانگ، لە دژی چوار لەو ڕۆژنامەوانانەی بەشداری چالاکی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە بوون، لێپرسینەوە دەستیپێکرد و داوایان لێکراوە دەربارەی بەشداریکردنیان وتە بدەن.
پۆلیسی ئامەد داوای لە ڕۆژنامەوانان؛ سەلمان چیچەکی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە)،هەڤاڵ ئۆنکۆلی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و هەردوو ڕۆژنامەوان دیلان کارتال و هێڤیدار ئەنوەر کرد سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە مەبەستی وتە وەرگرتن.
زانراوە لە دژی ڕۆژنامەوانەکان بە پاساوی 'دژایەتیکردن یاساکانی خۆپیشاندان' لێکۆڵینەوە کراوەتەوە. بە هەمان مەبەست هەردوو ڕۆژانامەوان سەلمان چیچەک و هەڤاڵ ئۆنکۆل لە پۆلیس وتەیان لێ وەرگیراوە، بڕیارە سبەی هەردوو ڕۆژنامەوان دیلان کارتاڵ و هێڤیدار ئەنوەریش بچنە پۆلیس وتە بدەن.
هەردوو ڕۆژانامەوان سەلمان چیچەک و هەڤاڵ ئۆنکۆل دوای وتە وەرگرتنیان ئاژەیان بەوەداوە، بۆ مافی هاوپیشەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕییەوە و ئەمەش مافێکی یاساییە.