خەڵکی تربەسپی تەرمی شەهید گۆرانیان بە خاکسپارد
دانیشتوانی شاری تربەسپی سنوری کانتۆنی جزیرە بە مەراسیمێکی تایبەت تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ڕاید جومعە ئەل عەلی (گۆران)نیان بە خاکسپارد.
دانیشتوانی شاری تربەسپی سنوری کانتۆنی جزیرە بە مەراسیمێکی تایبەت تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ڕاید جومعە ئەل عەلی (گۆران)نیان بە خاکسپارد.
ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی شایستەی جەماوەری دانیشتوانی شاری تربەسپی سنوری کانتۆنی جزیر تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سووریایی دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید گۆران کە لە ١٩ـی ئایاردا شەهید ببوو، لە مەزارگەی شەهید دڵشێر سپاردەی خاک کرد.
سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری تربەسپی، حاجی عەبدی قسەیکرد و دوای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی هێژای شەهید گوتی: "شەهیدان ڕێگەی ڕزگاریمانن، پێویستە هەموومان خاوەنداری لە ڕەنج و ئامانجی شەهیدان بکەین."
دواتر یەک لە فەرماندەکانی قەسەدە، ڕێزان تربەسپی قسەیکرد و دەستیشانی کرد قەسەدە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە و ئامانجی شەهیدان بە سەرکەوتن تاجدار دەکات.
لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی شەهید ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید گۆران کرا و تەرمی شەهید بە گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن"ەوە سپاردەی خاک کرا.