گفتوگۆکان لەسەر پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە کە بە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی رێبەر ئاپۆدا مانیفێست بووەوە. لە دوای بانگەوازە مێژووییەکە، پەکەکە لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا ١٢هەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاریدا کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری و ڕاگرتنی ئەو چالاکییانەی وەرگرت کە بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی-گەل ڕەمزی کارتاڵ کە لە سەرووبەندی بەستنی کۆنگرەکەدا لە باشووری کوردستان بوو، لەسەر تێکۆشانەکانی کۆنگرە و تێکۆشانی سەردەمی نوێ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
ڕەمزی کارتاڵ لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا گەلانی هەرێمەکە و بەتایبەت گەلی کوردستان لە ناو پڕۆسەیەکی مێژووییدان و گوتی: "سەرۆک ئاپۆ پڕۆسەیەکی دەستپێکرد. جەنگی سێهەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوامە. لەناوچوونی کۆمەڵگەیی هەیە. لە بەرانبەر ئەمەدا بۆ گەلانی کوردستان و هەرێمەکە دەستپێکێکی نوێی هەیە کە ڕێگەی چارەسەری بۆ پرسەکانی هەرێمەکە دەکاتەوە. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات ئەو بانگەوازەی کرد کە لایەن هەمووکەسێکەوە وەک 'مانیفێستۆی سەدە' پێناسە دەکرێت.
بێگومان ئەنجامدانی کۆنگرەکەی پەکەکە لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بڕیارێکی زۆر مێژوویی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی بەستنی کۆنگرەدا هێرشی ئاسمانی، پرسی ئەمنیەت لە ڕۆژەڤدا بوو. وێڕای ئەم پرسە ئەمنییە جددییانە، پەکەکە لە ناو هەلومەرجی جیاوازدا لە دوو گۆڕەپان ئامادەکاری بۆ کۆنگرە کرد، ئەمنیەتی بۆ کۆنگرە مسۆگەر کرد، نوێنەران لەو گۆڕەپانانەدا کۆبوونەوە و بێ کەم و کورتی کۆنگرەی خۆی ئەنجام دا، ئەمەش زۆر گرنگ بوو.
لە هەردوو گۆڕەپانەکەدا پەیامی سەرۆک ئاپۆ و ڕاپۆرتی سیاسی لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەش بە کۆنگرە کرا. تێكەڵکردنی دەرئەنجامەکانی کۆنگرە لە هەردوو گۆڕەپانەکەدا و ڕاگەیاندنیان بۆ ڕای گشتی گەورەترین و جددیترین ڕووداوی ساڵی ٢٠٢٥ بوو. چونکە ئەم پڕۆسەیە تەنها بۆ پرسی کورد نییە، بۆ دیموکراتیزەکردنی تەواوی هەرێمەکە لە دەوری پرسی کورد، چارەسەرکردنی هەموو کێشە بنەڕەتییەکانە بە عەقڵێکی نوێ، تێگەیشتنێکی نوێ، نزیکبوونەوەیەکی نوێ، هەلومەرجی ئازاد و دیموکراتیک بۆ گەلانی هەرێمەکە دەئافرێنێت."
وتیشی: "بۆ نموونە لە ساڵانی ٢٠٠٠دا پەیامێکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆتایهێنان بەوکارانەی بە ناوی کەکەوە دەکرێن و چوونە نێو قۆناێکی نوێ هەبوو، بەڵام لەو پرۆسەیەدا کێشە لەناو ڕێکخستندا ڕوویدا. سەرۆک ئاپۆ گوتبووی: پەکەکە لە هەرلومەرجی ساڵانی ١٩٧٠دا بونیاتنراوە. ئەوکات سیستەمی سۆسیالیزمی بونیاتنراو سەروەربوو لەسەر خەباتی سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی. ئەم پارادایمە لە خزمەتی دەسەڵاتداری دەوڵەت-نەتەوە و چینایەتییەدا بوو. هەڵبەتە ڕێبەر ئاپۆ پارادایمەکەی لە خزمەتکردن بە چیانەیەتی دەرهێنابوو.
بەتایبەت بەو پارادایمەی کە لە ساڵانی ٢٠٠٠دا پێشکەشی کرد، گۆڕدرا بۆ سیستەمێک کە ئامانجی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سۆسیالیزمی دیموکراتیک، دوور لە دەوڵەت و دەسەڵات، کۆمەڵگەیەک بۆ ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژیا بوو. لە ڕابردوودا دەرفەتێک نەبوو بۆ بە دی هێنانی ئەمە، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەلومەرج بۆ ئەمە هەیە".
لە بەردەوامی قسەکانییدا ڕەمزی کارتاڵ ئاماژەی بەوەدا لە ١٠ ساڵی دواییدا دەوڵەتی تورک نەیتوانی ئەنجام بە دەستبهێنێت و گوتی: "پەکەکە سوپرایزی مەزنی ئەنجام دا و لەگەڵ شەڕی تەکنیکی ڕاستی خۆی خۆی خستەپێش چاو کە دەتوانێت تێکۆشان بەڕێوەببات. لەسەر ئاستی نێونەتەوەییشدا لەگەڵ شەڕ و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا مەترسی ئەم شەڕە هەبوو. لە هەردوو لایەنەوە پرۆسەیەکی قەیراناوی جددی بۆ تورکیا هەبوو.
سەرۆک ئاپۆ ئەم پڕۆسەیەیی وەک دەرفەتە بینی و ویستی، پڕۆسەی تێکۆشانی پەکەکە کە تاوەکو ئێستا تێکۆشانی چەکداری بە بنەما گرتبوو بگوازێتەوە بۆ تێکۆشانی دیکە و پرۆسەیەکی نوێ دەست پێ بکات. ئەمە دەرفەتەی بە دەستهێنا و هەموو کادرانی تەڤگەری ئازادی لەسەر بانگەوازەکەی سەرۆک ئاپۆ مانایەکی مەزنیان بە پڕۆسەکە دا."
هەروەها ڕەمزی کارتاڵ ئاماژەی بەوەشدا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندەکەوە پەیامەکانی خۆی دەنارد و گوتی: "سەرۆک ئاپۆ وەک چۆن بۆ ڕای گشتیی پەیامی نارد، بۆ کۆنگرەش لە ڕێگەی نوسین، هەم بە تەکنیک پەیامی نارد. هەرخۆی سەرۆک ئاپۆ دەرفەتی مەزن دەئافرێنێت. ئەم دەرفەتە تەنها بۆ گەلی کورد نییە. بەڵێ پرسی کورد پرسی بنەڕەتی تورکیایە، بەڵام بۆ گەلی تورکیا، بۆ تەواوی گەلان دەستپێکێکە.
هەربۆیە ئەگەر لە چوارچێوەی داواکارییەکانی سەرۆک ئاپۆ کۆنگرە ئەنجام بدرێت، زۆر سروشتییە سەرۆک ئاپۆ بە ڕاپۆرتی سیاسی نوسراو و لە ڕێگەی ئامرازی تەکنیکی پەیامەکانی خۆی بۆ ئەم کۆنگرەیە بنێرێت".
بۆ وەڵامی پرسیاری 'ئایا ئەم پەیامەتان بینی یان خوێندتانەوە؟' ڕەمزی کارتاڵ ئەم زانیارییانەی دا: "بەڵێ، لەسەر بنەمای بانگەوازەکە ٢٧ی شوباتدا هەم بۆ ڕای گشتی و هەم بۆ پەکەکە کردوویەتی. چوارچێوەیەکەی هەمان شتە: کۆنگرەکە لەسەر بنەمایی پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای پەیامی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجام دەدرێت. لەسەر ئەم بنەمایە پەکەکە وەک تەڤگەرێک لە لایەنی ڕێکخستنیەوە کۆتایی بەوکارانە دەهێنێت کە بە ناویەوە دەکرێن، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنێت و ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی نوێ تێکۆشان بکات."
لەسەر ڕێ و ڕێبازی نوێی تێکۆشان ڕەمزی کارتاڵ گوتی: "پێش هەمووشتێک دەبێت هەلومەرجی یاسایی سیاسی پڕۆسەکە بئافرێنرێت. سەرۆک ئاپۆ لەسەر پڕۆسەی نوێ گوتی: "دانوستان ئەنجام دەدەم'. لەسەر ئەم بنەمایە تەڤگەر بەگوێرەی دانوستانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و پێشهاتەکان مامەڵە بکات".
لە وەڵامی پرسیاری 'لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە نەخشەڕێگەیەک هەیە؟ بەمجۆرە وەڵامی دایەوە:
پێش هەمووشتێک دەبێت سەرۆک ئاپۆ بە خۆی بەشداری ژیانی کۆمەڵگەی، سیاسی و دیموکراتیک ببێت. پاشان ئەندامانی پەکەکە کە تاوەکو ئێستا ئەم تێکۆشانە مەزنە بەڕێوەدەبەن بەشداری پڕۆسەی کۆمەڵگەی سیاسی و دیموکراتیک ببن. بابەتی سەرەکی بەمجۆرەیە. لەم پرسەدا دەبێت هەنگاوی سیاسی و یاسایی بنرێت. دەبێت دانوستان بکرێت. ئەم دانوستانە لە ئیمراڵی لە نێوان سەرۆک ئاپۆ و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئەو دانوستانەدا بێگومان بۆ داهاتوو، بۆ ئەوەی هەنگاو بنرێت نەخشەڕێگەیەک دەئافرێنرێت."
لە وەڵامی پرسیاری 'لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەکەدا هەندێک گوتیان ئیدی تێکۆشان کۆتایی هات، لەم بارەیەوە بۆچوونی ئێوە چییە؟' ڕەمزی کارتاڵ گوتی: "ئەم هەڵسەنگاندنانە هەمووی بە ئامانجێکی سیاسی بۆ ڕەشكردنی پەکەکە دەکرێت، یان لە تێنەگەشتنە لە تێکۆشانی پەکەکە. ئەم تێکۆشانە چۆن دەستیپێکرد؟ چۆن بونیاتنرا؟ لە کام سەختییدا گەشتە ئەم ئاستە؟، تێکۆشانی پەکەکە ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. بە گوتەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم تێکۆشانە دەربازی قۆناغێکی نوێ بوو.
لە لایەکی دیکەوە بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە سووریا مۆدێلێک پێشکەشکراوە. ئەم مۆدێلە نەک تەنها بۆ پرسی کورد، بۆ هەموو پرسە هەرێمییەکان مۆدێلی چارەسەری ئازادی، یەکسانی و دیموکراسییە، مۆدێلێکە کە نیشانی دەدات چارەسەرێکی ئیکۆلۆژی، دیموکراتیک و ئازادیخوازانە بۆ ژنان چۆن دەبێت و چۆن بیروباوەڕی جیاواز لەسەر بنەمای ئازادی کۆدەکاتەوە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەوڵەتەکان هەڵدەوەشێنەوە. لەم دۆخەدا تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد زۆر بەهێزە و هێزێکە لە گۆڕەپاندا. ئێستا لەم دۆخەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەم بانگەوازەی کرد. لە سەردەمێکدا کە تێکۆشان و تەڤگەر زۆر بە هێزە، وتی: 'کۆنگرە کۆبکەنەوە، بڕیاری کۆتایهێنان بەوکارانە بدەن کە بەناوی پەکەکەوە دەکرێت'. هەربۆیە هەندێک لەو هەڵسەنگاندنانەی دەکرێن ڕاست نین.
ئەم بانگەوازە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانە. تێکۆشان بەردەوامە. تێکۆشان چییە؟ تێکۆشانە بۆ ئازادی. ئێستا لەگەڵ پارادایمی نوێ چوارچێوەی دەسەڵاتداری و دەوڵەت- نەتەوەدا دەربازی دیدگای تێکۆشانی بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادی ژن و دینامیکەکانی کۆمەڵگەی و گەلان دەبێت. تەنها ئامرازەکان دەگۆڕێن.
ئێستا سەرۆک ئاپۆ دەڵێت 'ئیدی دەبێت کۆتای بە توندوتیژی بهێندرێت. دەبێت زەمینەی سیاسەت و دیموکراتیک بئافرێنرێت. لە پرۆسەی نوێی تێکۆشاندا دەبێت ئامرازەکە؛ تێکۆشان لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیموکراتیکدا بێت'. بەو پێیە ئامرازەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنرێن. ئەمە کۆدی تێکۆشانی نوێی ڕێکخستنی و سیاسییە. تێکۆشان بەردەوامە، تێکۆشان کۆتایی نەهاتووە. ئامرازەکانی تێکۆشان گۆڕاون."