هەندێ جۆری ژیان بە تەنها تیاژیانێکی سادە نییە، هاوکات جۆرێک لە ڕازاوە شەپۆلە کە هەموو جوگرافییاکان دەبڕێت و دەنگ دەداتەوە و دەبنە هێڵی بەرخۆدان. ئەلینا سانشێز کە ناسناوی 'لێگەڕین چیای'ی لە خۆی نابوو سیمبوڵی ژیانێکی لەم جۆرەیە.
پەرتووکی Lêgerîn – A Quest for Freedom (لێگەڕین – لێگەڕینی ئازادی) نوسینەوە و بەدواداچوونی ئەو ژیانە ئاوارتە و ناوازەیە کە لە ئەمریکایی لایتینەوە هەنگاوەکانی لێگەڕینی ئازادی هەڵدەگرێت بەرەوو ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە ئامانجەکانی پان-ئەمریکاییەوە خۆی دەگەیەنێتە چیا ئازادەکانی کوردستان. پەرتووکەکە بە تەنها بیۆگرافییاکەی سادە نییە، هاوکات مانیفێستۆیەکی ئازادییە کە ماناداری ڕاپەڕینێک، شۆڕشێک و مرۆڤبوونێک دەپرسێ...
ئەلینا لە پاتاگۆنیای ئەرژەنتین لە دایک بووە و هەر لە تەمەنی گەنجی خۆییدا بە ڕاپەڕێنێکی ناوخۆییەوە لە دژی نادادپەروەری گەورە بوو. بۆ خوێندنی بەشی پزیشکی چووە کوبا، چونکوو کاری پزیشکی بەتەنها لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤدا قەتیس نەدەکرد، بەڵکو پزیشکی وەک ساڕێژکردنی برینە کۆمەڵایەتییەکان دەبینی. بەڵام دیدگایی 'ساڕێژکردن'ی وی زۆر لە کۆریدۆرەکانی نەخۆشخانە مۆدێرنەکان و سنووری سیستەمەکە تێپەڕی. دڵە ئازادیخوازەکەی هاوارە بێدەنگەکانی جیهانی بیست. چوارچێوە تاکگەراییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ڕەتکردەوە و ڕووی لە چیا ئازادەکان کرد کە لانکی ژیانی بە کۆمەڵ و هاوبەشە. لێگەڕین لە نێو تەڤگەری ئازادی کوردستاندا بە تەنها میوانێکی ئازادیخواز نەبوو؛ بەڵکو بووە پێشەنگ، بووە هاوڕێ، بووە سیمبوڵ.
ڕۆژێک بە دڵە ئازادەکەیەوە ڕادەپەڕێت و ڕوودەکاتە ڕۆژئاوا. هەر لەگەڵ ئەوەیی ئاشنای ژنانی شۆڕشگێڕی کورد دەبێت، لە نێو شەڕدا بەرگری لە ژیان کرد، بەناوی ئازادییەوە بووە سەنگەرێک. بەم هۆکارەوە ناسناوی 'لێگەڕین'ی لە خۆنا. ئەم ناسناوەش تەنها ناوێکی ئاسایی نەبوو بۆ وی، هاوکات شێوە هەبوونێک بوو. ئیدی وی تەنها کەسێک نەبوو؛ وی ناوی حەقیقەت، یەکسانی، ئاشتی و ئازادی ژن بوو.
پەرتووکی لێگەڕینی ئازادی باسی ژیانی لێگەڕین دەکات، هاوکات مرۆڤ کتێبەکە دەخوێنێتەوە وادەکات ڕووبەڕووی ڕاستییەکان بێتەوە. گرنگ نییە لە کام جوگرافییادا لە دایک بووبیت داخۆ تا چەندێک دەتوانین نادادپەروەری ببینین؟ داخۆ شۆڕش بەتەنها تیورییەکی سیاسییە یاخوود جۆرە ژیانێکی کە پێویستەکات هەموو ساتێک سەرلەنوێ بونیاد بنرێتەوە؟
ئەم بەرهەمە کە لەلایەن بیندیتاتی ئەرژەنتینییەوەی کۆکراوەتەوە، بە تەنها پەرتووکێکی شۆڕشگێڕی نییە؛ بەڵکو هاوکات دەنگدانەوەی شکۆی مرۆڤایەتییە لە جوگرافییایەک. کاتێک چێرۆکی لێگەڕین زۆر بە قوڵی لەگەڵ تەڤگەری ژنانی کورددا یەکانگیر دەبێت، ئەو کاتە دۆخێکی بەهێزی هەستەوەری و کاریگەر دەردەپەڕێ. لە پەڕەکانی پەرتووکەکەدا لە دژی چیرۆکە غەمگینە تاکخوازییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، پراکتیکی جێگرەوەی پێکەوەژیانی ئازاد بەڕوونی نیشان دراوە.
قوڵای پراکتیکی نیشانی دەدات کە لێگەڕین بە تەنها فیگەرێکی فیکری نییە، بەڵکو کەسێتییەکە بە جەستە و هەوڵ و ژیانی خۆییەوە لە نێو ئامانجەکانییدا خۆیی یەکانگیرکردووە.
لێگەڕین لە ١٧ـی ئاداری ٢٠٢٨دا کاتێک بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ڕۆژئاوا گیان لە دەستدەدات لەو کاتەوە بە تەنها یادەوەریی و بیرهێنانەوەی لە دوای خۆی جێنەهێشتووە، هاوکات گوتنێک، هیوایەک و بەرخۆدانێکی لە دوای خۆیی جێهێشت. ناوی لێگەڕین ئیدی بە تەنها لە کوردستاندا نادرووشێتەوە، بەڵکو لە هەڵبەستەکانی ئەمریکایی لاتیندا و لە نێو خەون و خەیاڵەکانی ئازادییدا لە هەموو جیهاندا دەژیت.
ژیانی لێگەڕین تەنها ژمارەیەک نەبوو، بەڵکو وەرچەرخا بۆ فکر و فەلسەفەیەک کە مرۆڤەکان هیوایی خۆیانیان لێیەوە وەرگرت. لە ئێستادا چیرۆکی لێگەڕین بە تەنها لە دووتووێی پەرتووکێکدا نییە، هاوکات لە هۆشی دەستەکۆی مرۆڤایەتییدا نوسرایەوە.
ئەوەی لە پاش خۆی جێهێشتووە تەنها ڕابردوویەک نەبوو؛ هاوکات میراتییەکی بوێرانەیە کە هەمیشە بەرەوو داهاتوو دەڕوات. دوور لە گەل و وڵاتەکەی دڵی بۆ تێکۆشانی گەلێکی ستەم دیدە لێی دەدا. ئەم ژیانە ڕوونترین و بنەڕەتیترین پێناسەی پشتیوانییە لە گەلێکی ستەم دیدە لە کەسێتی لێگەڕین چیا دا. لەبەرئەوەی لێگەڕین بە زمانی ئازادی جیهانییەوە دەدوا؛ سنور، زمان و چاندەکانی تێپەڕاند...
ئەم پەرتووکە هەرچەندە گێڕەڕەوەی ژیانێکە، بەڵام لە ناوەخندا بۆ بیستین و هەستپێکردنی حەقیقەتی ئەو ژیانەیە و ئەو حەقیقەتەش بانگمان دەکات...
* پەرتووکەکە لەم ناونیشانە بەردەستە meyman.org