بە دیمەن

فەرهاد کۆچاک: پێویستە کۆتای بە قەدەغەی سەر پەکەکە بهێندرێت

پەرلەمانتاری دی لینکەی ئەڵمانیا، فەرهاد کۆچاک دەسنیشانی کرد یەکەم هەنگاوی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەکە پێویستە لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە بێت.

فەرهاد کۆچاک

پەرلەمانتاری پارتی چەپی دی لینکە، فەرهاد کۆچاک باسی لەوەکرد وەک پارتەکەیان خواستیانە قەدەغەی سەر پەکەکە لاببرێت کە کوردان تاوانبار دەکات و خواستیانە جارێکی دیکە ئەو بابەتە بخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

فەرهاد کۆچاک سەرنجی خستەسەر پرۆسەی چارەسەری و جەختی لەوەکردەوە پرۆسەی ئاشتی زۆر گرنگە و پێویستە ئەڵمانیا هەنگاوگەلی ئەرێنی بەگوێرەی بەرژەوەندی پرۆسەکە بنێت.

کۆچاک ئاماژەی بەوەشدا دوای کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەبوایە لە ئەڵمانیا قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگیرابایە و باسی لەوەکرد ئەم بابەتە دەخەنە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە و لە بەردەوامییدا گوتی: "وەک پارتێکی چەپ لەگەڵ ئەوەداین لە ئەڵمانیا قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگیرێت. پەیوەست بەمەشەوە ڕەشنووسێک پێشکەشی پەرلەمان دەکەین."

فەرهاد کۆچاک باسی لە هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیا کرد دەربارەی پرۆسەکە و گوتی: "خودی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات. گەر پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی بکات، هەنگاوی یەکەم پێویستە لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە بێت، لە ئەڵمانیادا دەرفەتەکانی پرۆسەی ئاشتی بڕەخسێنێت."