مرۆڤی بە ئیرادە دەتوانێت هەموو ئاستەنگیەک تێپەڕێنێت

بارین کۆبانێ کە هەردوو چاوەکانی لە بەرخۆدانی کۆبانێدا لە دەستدا، ئاماژەی بەوەدا هیچ ئاستەنگیەک لە بەرانبەر ئیرادەی مرۆڤ خۆی ڕاناگرێت و گوتی: "مرۆڤ بە هێز و ئیرادەی دەتوانێت هەموو ئاستەنگیەک تێپەڕێنێت."

بارین کۆبانێ لە بەرخۆدانی کۆبانێ هەردوو چاوەکانی لە دەستدا. برینداری شەڕ،، بارین سەرەڕای ئەوەی هەردوو چاوەکانی لە دەستداوە، بە خواستێکی زۆرەوە هەموو کارێکی تێکۆشان ئەنجام دەدات. بارین فێری بەرکارهێنانی کۆمپیتەر بووە، لە بواری نوسینیشدا زۆر خۆی پێشخستووە.

ئەندامان فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بارین کۆبانێ پەیوەست بە تێکۆشانەکانی ژیانی و دۆخی ئێستا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

'شانازی بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین'

بارین لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەو پڕۆسەیە کرد کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردوە و گوتی: "بە تایبەت سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، کە ساڵانێکی زۆرە لە ئیمراڵیی لە نێو هەلومەرجی زۆر سەختدا بۆ ئازادی هەموو گەلان و ژنان تێکۆشان دەکات. تاوەکو کۆتایی بە ڕێبەرێتیمان متمانەمان هەیە. زۆر سەربەرزین کە فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، ئێستا بەو ڕێگەیەدا دەڕۆم کە ڕێبەرێتی نیشانی داین."

'برینداربوون بەربەست نییە لە بەردەم تێکۆشاندا'

وتیشی: "کاتێک دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆم بۆ بریندار دەخوێندەوە، هەستم بەوەکرد برینداربوون یان برینداربوونی جەستەیی هەرگیز بەربەست نییە لەبەردەم تێکۆشاندا. ئەگەر مرۆڤ بیەوێت دەتوانێت زیاتر لە پێشوو بەشداری لە شۆڕشدا بکات. مرۆڤ بە هێز و ئیرادەی دەتوانێت هەموو ئاستەنگیەک تێپەڕێنێت".

بارین کۆبانێ زۆر ئارەزووی لە خوێندنەوە و نوسین هەیە، هەوڵدەدات لەم بارەیەوە زۆر بە باشی پەرە بە تواناکانی خۆی بدات.

'ژنان دەتوانن قەڵایەک فەتح بکەن'

لە بەردەوامییدا بارین کۆبانێ ئاماژەی بە هێز و ئیرادەی ژنان کرد و گوتی: "ژن ئەگەر بیەوێت دەتوانێت قەڵاکان فەتح بکات. بابەتی سەرەکی ئیرادەی مرۆڤە. کاتێک مرۆڤ متمانەی بە خۆی نییە، بە ئیرادەی ڕۆڵناگێڕێت ناتوانێت بچوکترین کاریش بکات."

'تێکۆشانی ڕێبەرێتی سات بە سات لە سەرکەوتن نزیک دەبێتەوە'

بارین کۆبانێ لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژە بە تێکۆشان و ڕەنجی زیاتر لە نیو سەدەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "ئەم تێکۆشانەی ڕێبەرێتیمان ئەمڕۆ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرهەمی دەهێنێت، سات بە سات لە سەرکەوتن نزیکمان دەکاتەوە. وەک بریندارانی شەڕ تاوەکو کۆتایی ئەو تێکۆشانەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، لە هێڵی شەهیداندا بێ دوو دڵی بەردەوام دەبین."