وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، “دەوڵەتی جولەکەکانی ئیسرائیل” لە کەرتی غەززە دروست دەکەین، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ٢٢ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نوێ لە ناوچە داگیرکراوەکان دێت، دهشڵێت: "فراوانکردنی نیشتەجێبون لە کەرتی ڕۆژئاوای غەززە وەڵامی ئێمەیە بۆ ماکرۆن و هاوڕێکانی".
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاو کراوەتەوە وەڵامی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دایەوە.
وەزیرەکەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “دەوڵەتی جولەکەکانی ئیسرائیل” لە کەرتی غەززە دادەمەزرێنێت، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ٢٢ شوێنی نیشتەجێبونی نوێ لە ناوچە داگیرکراوەکان و ئەوەشی ڕاگەیاند: "فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە وەڵامی ئێمەیە بۆ ماکرۆن و هاوڕێکانی".
وتیشی: "ئەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی کە هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیەنن و دەستگرتنمان لەسەر ئەو زەوییە لاواز بکەن، هاوکات پەیامێکی ڕوونە بۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و هاوڕێکانی، ئەوان لەسەر کاغەز دان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینیدا دەنێن، ئێمەش دەوڵەتی جولەکەکانی ئیسرائیل لێرە لەسەر زەوی دادەمەزرێنین."
ئەمە لە کاتێکدایە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا ئهمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین "تەنها ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو داواکارییەکی سیاسییە."