تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران سزا دران
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران، بۆ ١٥کەس لەو تاوانباران سزا برایەوە.
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران، بۆ ١٥کەس لەو تاوانباران سزا برایەوە.
نارین گۆران، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ، ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠٢٤لە گوندی چۆلی سەر بە ناوچەی ڕێزانی شاری ئامەد بێسەروشوێن بوو و لە ڕۆژی ٨ی ئەیلولی٢٠٢٤ تەرمەکەی دۆزرایەوە. هەتا ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر کوشتنی نارین گۆران بەردەوامە. لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم تاوانە قیزەونە لە لقی ١٧ی دادگای گشتیی تاوانەکانی شاری ئامەد دۆسیەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دژی تۆمەتبارانی پشت ئەم تاوانە کراوەتەوە.
دادگا بڕیاری خۆی سەبارەت بە دۆسیەکە دەرکرد و سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر بیرسن و ماشاڵا و فوئاد گۆران دا بڕیەوە. هەروەها دادگا سزای ٣ساڵ و٥مانگ زیندانی بەسەر محەمەد کایا، شوکەت کایا و محەمەد سەلیم ئاتاسوی دا بڕیەوە. هەروەها تۆمەتبارانی دیکەش سزای ٣ ساڵ و ٥مانگ زیندانییان بۆ بڕایەوە. هاوکات دادگا بۆ منداڵانی تۆمەتبار ئەم بڕیارانەی دەرکرد: ر.ا. سزای ٣مانگ زیندانی و منداڵە تۆمەتبارەکانی دیکە بە ١ساڵ و ٨مانگ زیندانی سزا دران، بەڵام دادگا بڕیاریدا سزاکانیان ڕابگرێت.
هەروەها دادگا سزای ٣ساڵ و ٥مانگ زیندانی بەسەر سێ تۆمەتبارەکەی تردا بڕیەوە و بڕیاریدا سزاکانیان بکێشن.