فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەکانی داعشیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکوک حەشارگەکانی داعشیان بۆردومان کرد. ڕاگەیەندرا شەش ئەندامی چەتەکان کوژراون.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکوک حەشارگەکانی داعشیان بۆردومان کرد. ڕاگەیەندرا شەش ئەندامی چەتەکان کوژراون.
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی چەتەكانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش چەتە كوژران و زیانێکی زۆر بەرحەشارەگەکانیان كەوتووە.
میدیاكانی عێراق لەو بارەوە ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی باشووری كەركووك هێرشێكی ئاسمانییان بۆ حەشارگەكانی داعش ئەنجامداوە، بۆردوومانەكە زیاتر لە شوێنێكی گرتووەتەوە، لە ئەنجامدا شەش چەتە كوژران و زیانی ماددیی بەرشوێنەكە كەوتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی داعشدا لەو سنوورە بەڕێوە چووە.