ئۆزەل: پرۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان قسەی کرد و وتی: "پڕۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت."
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان قسەی کرد و وتی: "پڕۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت."
نوعمان کورتولموس سەرۆکی پەرلەمان سەردانی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپەی کرد. دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە. کورتولموس ڕایگەیاند کە دەیانەوێت جەهەپە پشتگیری لە پرۆسەکە بکات.
هەروەها ئۆزەل ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان پشتگیری لە دروستکردنی کۆمیسیۆبێک لە ژێر چاودێری پەرلەمان دەکەن و وتی: "ئێمە گرنگی بە تورکیایەکی دیمۆکراتیک بەدوور لە تیرۆر دەدەین، بەردەوام دەڵێین ئەم بابەتە پێویستە لەلایەن کۆمیسیۆنێکەوە لە ژێر چاودێری پەرلەماندا بڕواتە پێشەوە، بە شێوەیەک کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پشتیوانی بکرێت. ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغێک کە کە کۆمیسیۆنێکی لەو شێوەیە دروست بکرێت و ئێمەش گرنگەیەکی زۆر بەمە دەدەین بە سەرپەرشتی پەرلەمانەوە.
بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی، دەبێت بنەماڵەی شەهیدان و کەمئەندامان و هەموو ئەوانەی لەم پرۆسەیەدا زیانیان پێگەیشتووە، قەناعەتیان بهێنن. ئەمە گرنگە. لەمەودوا جەهەپە پشتیوانی هەموو ئەو چالاکییانە دەکات کە لەژێر چاودێری پەرلەماندا بەریوە دەچن."