ماکرۆن: ئەگەر دەستبەرداری غەززە بین، هیچ پێگەیەکمان نامێنێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر "رۆژئاوا پشت لە غەززە بکات" و "رێگە بە کردەوەکانی ئیسرائیل بدات" ئەوا هیچ پێگەیەکمان لە جیهاندا نامێنێت.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕۆژی هەینی لە سەنگاپور قسەی کرد و وتی: "ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا پشت لە غەززە بکەن و ڕێگە بە کردەوەکانی ئیسرائیل بدەن" ئەوا لە جیهاندا هیچ پێگەیەکمان نامێنێت.

ماکرۆن ڕایگەیاند کە ئەوان سیاسەتی دوو لایەنە ڕەتدەکەنەوە و ڕایگەیاند کە ئەمەش شەڕی ئۆکرایناش دەگرێتەوە.

بەفەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستین پێویستییەکی سیاسییە

هەروەها ماکرۆن رایگەیاند بەفەرمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین نەک هەر ئەرکێکی ئەخلاقییە بەڵکو "پێویستییەکی سیاسیشە." ئەوەشی گوت: "ئەگەر لە داهاتوویەکی نزیکدا وەڵامێکی گونجاو بۆ بارودۆخی مرۆیی کەرتی غەززە نیشان نەدرێت، ئەوە دەبێت ئەوروپییەکان هەڵوێستی هاوبەش و توند بەرامبەر ئیسرائیل بگرنەبەر.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی هەڵوێستی ماکرۆن سەبارەت بە غەززە، ماکرۆنی بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی خاچپەرستی دژ بە دەوڵەتی جولەکەکان تۆمەتبار کرد.

وەزارەت بانگەشەی ئەوەشی کرد کە "گەمارۆی مرۆیی ڕووی نەداوە و ئەوەش ڕاست نییە" و ئاماژەی بەوەکرد کە هەوڵ دەدەن هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە دەستی کەسانی مەدەنی و وتی: "بەڵام ماکرۆن هەرکات گوشار لە تیرۆرستان دەکرێت، ئەوان بە دەوڵەتی فەلەستنی خەڵات دەکات، بێگومان جەژنی نەتەوەییان لە تشرینی یەکەم بەڕێوە دەچێت."