نەدا: پێویستە دەستبەجێ قڕکارییەکانی سەر سودان و غەززە کۆتای پبێت

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) ڕایگەیاند، لە غەززە و سوودان ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە.

ڕاگەیاندراوی نەدا

هاوپەیمانی نەدا بە ڕاگەیاندراوێک شەڕ و قڕکارییەکانی سەر غەززە و سودانی شەرمەزار کرد و بانگەوازی بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و کۆتایهێنان بە شەڕەکان و گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ جێگەی خۆیان کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەرمەزاری بێدنگییەکانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کراوە و هاتووە: "بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی غەزە پەردەیەکی ڕاستەوخۆییە بۆ فراوانبوونی تاوانەکانی ئیسرائیل، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ بانگەوازەکانی غەزە، هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ کشاندنەوەی بەڕێوەبردنی فریاگوزاریی لە دەستی داگیرکەران لە بەرژەوەندی میکانیزمێکی بێلایەن و دادپەروەرانەی نەتەوە یەکگرتووەکان."

لە درێژەدا هاتووە: "پشتگیری گەڕانەوەی ئاوارەکان لە سوودان دەکەین لە نێو مەترسی بەردەوامی پەتا و نەبوونی خزمەتگووزارییە سەرەتاییەکاندا، کە بە ئامانجگرتنی سوودان بەشێکە لە پرۆژەیەکی سیستەماتیک بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی سەرچاوەکانی لەسەر حسابی خەڵکەکەی. شەڕی قڕکردن بەڕێوە دەچێت، یارمەتییە مرۆییەکان ڕادەگیرێت و ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ یەک پڕۆژە بەکاردەهێنرێت کە ئامانجی دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە، کە ژنان قوربانی سەرەکین."

هاوپەیمانیی نەدا لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆجێبەجێ کردنی دەستبەجێی ئاگربەست لە غەززە و دەڵێت: "گەمارۆکان لەسەر هاوکارییە مرۆییەکان لاببڕێت، هەروەها بەپەلە خزمەتگووزارییە تەندرووستییەکان بۆ سوودان دابین بکرێت و هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ناوچەکانی سوودان، پاشان هەناردەکردنی چەک بۆ هەموو لایەنەکانی جینۆساید ڕابگرن و سزای ڕاستەقینە بەسەر ئەو وڵات و کۆمپانیایانەدا بسەپێنن کە پارەی جەنگ دەدەن."