هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەورووپا و شاندێکی هاوڕێی سەردانی کۆبانێ و ڕەقەیان کرد

هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەورووپا مارتین شیردەوان و شاندێکی هاوڕێی لەچوارچێوەی سەردانەکانییدا بۆ هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا سەردانی کۆبانێ و ڕەقەیان کرد.

لە سەردانەکەدا کە جێگری بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ڕۆز لۆسمبۆرگ و بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی فلیپ دیگنهارت، نوێنەری دامەزراوەکانی ئەورووپایی دەم پارتی فایەق یاگزای یاریدەدەرکەی سارا گلین و یاریدەدری شیردەوان، نۆرا فریز-ویندینبورگ لە شاندەکەدا بوون.

دەستپێکی کۆبوونەوەکنای شاندەکە سەرەتا لەگەڵ هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، حوسێن عوسمان و جێگرانی حەمدان عەبید و گابرێل شاموندا بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پرسەکانی هەرێمەکە و چارەسەرییەکانی کرا،  تێیدا جەخت لەوەکرایەوە پێویستە تاوانە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا لێپرسینەوەیان لێ بکرێت. هەروەها جەخت لەسەر دەستوورێکی نوێی بنەڕەتی کرایەوە کە پارێزەری مافی هەموو گەلانی سووریا بێت.

دواتر شاندەکە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕەقە و دێرزۆر کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خرایەسەر گرنگی تێکۆشان بۆ بەهێزکردنی ژنان لەنێو کۆمەڵگەدا.

هەر لەدرێژەی سەردانییەکانیاندا دواتر شاندەکە لەگەڵ نوێنەرانی کۆچبەرانی عەفرینی کۆبوونەوە و لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەیست بە هێرش و مەترسییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ژیانی ئاوارەکان زیانری درایە شاندەکە.

لەدرێژەی سەردانییەکەیاندا بۆ کۆبانێ، شاندەکە سەردانی مەزارگەی شەهیدان و ئەو جێگایەنی کرد کە بەهۆی جەنگەکانەوە خاپوور بوون، شاندەکە چاوی کەوت بە هاوسەرۆکی کانتۆنی کۆبانێ فەرحان حاجی عیسا و جێگرەکەی. لە کۆبوونەوەکەیاندا سەرنج خرایەسەر تێکۆشانەکانی گەلی کورد و پەیوەست بە ڕوانگەکانی شۆڕشی نێونەتەوەیی هەڵسەنگێندرا. گفتوگۆکە بە هەڵسەنگاندی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە، هەروەها بە سەرنج خستنەسەر بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و هەڵسەنگاندنی گرنگی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کۆتای هات.

چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە هەر ئەمڕۆ سەردانی قامیشلۆ و حەسەکە بکەن.