فیستیڤاڵی فیلمی نوژیان بە نمایشکردنی فیلم و ئەنجام دانی وۆرک شۆپ بەردەوامە
بەرنامەی فیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلم و ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی مۆنتاژ بەردەوامە. لە بەردەوامیدا ئێوارەی ئەمڕۆیش دوو فیلم نمایش دەکرێن.
بەرنامەی فیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلم و ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی مۆنتاژ بەردەوامە. لە بەردەوامیدا ئێوارەی ئەمڕۆیش دوو فیلم نمایش دەکرێن.
فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کە لە لایەن کۆمەڵەی سینەماکارانی 'ژنی کەزێ' بە پاڵپشتی سینەژنی ڕۆژئاوا، تەڤگەری کەلتووری ژنانی هیلالی زێڕین، ژنانی سینەماکاری ئەورووپا و بە هاوکاری دەستەی کەلتووری کانتۆنی جزیرە ڕێکخرا، لە شەشەمین ڕۆژییدا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا، وۆرک شۆپی ڕاپۆرتکردن و مۆنتاژ کە دوێنێ لە لایەن شارەزای مۆنتاژ ڤالێنتینا سارۆگنی دەستی پێکرد، لە دووەم ڕۆژدا لە ناوەندی گشتی ژن تیڤی لە شاری عامودا بەردەوامە. وۆرکشۆپەکە بۆ خەباتکارانی ژن تیڤییە و بە نمایشکردنی دوو فیلم ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
لە ناوەندی کەلتووری و هونەری محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ لە کاتژمێر ١٥:٠٠ فیلمی (If you are Afraid, you put your heart into you mounth and smile) لە دەرهێنانی ماری لۆس لێهنەر، پیشان دەدرێت.
بەرنامەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
لە پارکی ئازادی، کاتژمێر٢٠:٠٠ فیلمی 'هێزە' لە دەرهێنانی دێریا دەنیز و کاتژمێر ٢١:٠٠ فیلمی 'عنقا' لە دەرهێنانی هێلین چەلیک، پیشان دەدرێت.
فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان سبەی (٣١ی ئایار) کۆتایی دێت.