دەوڵەتی ئێران بەردەوامە لە چەوساندنەوەی ژنان
ڕاگەیاندرا دەوڵەتی ئێران سێ ژنی زیندانیکرد کە پێشتر بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ بڕێندرابووەوە.
ڕاگەیاندرا دەوڵەتی ئێران سێ ژنی زیندانیکرد کە پێشتر بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ بڕێندرابووەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ئاماژەی بەوەداوە دەڵەتی ئێران ژنێکی دیکەی بە زیندانیکردن سزادا و دەڵێت: " فەهیمە سوڵتانی خوێندکاری یاسا لە زانکۆی ئەسفەهانی ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دەوڵەت ئابادی شارەکە کرا. ئەو ژنە خوێندکارە ئێرانییە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان بە سەرۆکایەتی دادوەر محەمەد تەواکوڵی بە تۆمەتی “هاندان بۆ شەڕ و کوشتن” سزای یەک ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندراوە."
هەر بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە لایەن لقی ٣٦ دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر عەباس عەلی حوزان سزای زیندانیی کردنی گەلارە عەباسی پەسەند کرا، کە پێشتر لە لایەن لقی ٢٣ـی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی و پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
هاوکات فریشتە سووری لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی عەلی جەهانیان دانیشتووی شارۆچکەی نەهاوەندی سەر بە پارێزگای هەمەدانی ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەیان ڕەوانەی زیندانی شارۆچکەکە، کە پێشتر هەر یەکێکیان لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی نەهاوەند بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە دەوڵەت” سزای یەک ساڵ زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە و بڕیارەکەش لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوە پەسەند کراوە.