ئیلاریا سالیس پشتگیری لە ژنانی زیندانیکراو کرد

ئیلاریا سالیس ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی مافی زیندانیان دەربڕی.

ئیلاریا سالیس ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا بە پەیامێک پشتیوانی لە هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازاد کردنی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کرد و گوتی: "شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی” ئیلهامێکی بەهێزە بۆ هەموو ئەوانەی بۆ یەكسانی و دادپەروەری دەجەنگن."

هەر لە پەیامەکەییدا ئیلاریا سالیس گوتی: "پشتیوانی لە هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی دەکەم، ئەوانە ژنی ئازان و تاکە تاوانیان دژایەتیکردنی ستەم و داکۆکیکردنە لە کەرامەتی مرۆڤ. من لە پاڵ بەرگری و هێزی و ئازایەتیان دەوەستم، شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" ئیلهامێکی بەهێزە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ یەکسانی و دادپەروەری دەجەنگن."