بە دیمەن

پۆلیس تورک لە دژی بەشداربووانی فیستیڤاڵی لەندەن لێپرسینەوەی دەستپێکرد

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دژی ئەو کەسانەی لە تورکیاوە بەشداری فیستیڤاڵی پارکی نەریتی کۆمەڵەی کەلتووری کرێکارانی کۆچبەر (گیک-دەر) بوون لێپرسینەوەی دەستپێکرد. کۆمەڵەکەش بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دژی هەوڵەکانی وەزارەت وەستایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە کۆمەڵەی کەلتووری کرێکارانی کۆچبەر (گیک-دەر) کە ٣٤ ساڵە تێکۆشان ئەنجام دەدەن و بەشداربووانی فیستیڤاڵی پارکەکە کە ساڵانێکە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت بە پاساوی "چالاکی ڕێکخستنییە" لێپرسینەوەی دەستپێکرد.

لە لێپرسینەوەی "شاراوەدا" کە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتییەوە ئەنجام درا، بانگەشەی ئەوەکرا کە گیک-دەرپەیوەندی بە ڕێکخستنی نایاساییەوە هەیە و بۆ ئەو کەسانەی لە تورکیاوە بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرکرد.

وەزارەتی ناوخۆ لە دژی زیاتر لە ٣٠ کەس کە لە فیستیڤاڵەکەدا گۆرانیان گووتووە، هەڵپەڕکێیان کردوە، وێنەیان کێشاوە یان بەشدارییان لە چالاکییەکانی منداڵان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە بڕیاریی زیندانی کردنی درا. کە ژن و منداڵیشییان تێدایە.

گیک-دەر بەهۆی ئەو لێپرسینەوەی سەبارەت بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە دەستیپێکردووە، خۆی ئامادە دەکات لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی تورکیا دۆزێک بکاتەوە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لەندەن، هاوسەرۆک بەدریە ئاڤجل و پارێزەر محەمەد ئۆڤایۆلۆ ئاماژەیان بەوەدا تێکۆشانێکی یاسایی دەستپێدەکەن. ئۆڤایۆلۆ ئاماژەی بەوەدا کە بەشداریکردن لە چالاکییەکی بەمجۆرەدا نابێت وەک تاوان هەژمار بکرێت و پێشێلکارییەکی نایاساییە.

فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی بەریتانیا، ناوەندی کۆمەڵگەی کورد، کۆنفیدراسیۆنی مافی دیموکراتیکی ئەوروپا و نووسەر عەلی پۆیراز، لە دژی ئەو هەوڵانە بانگەوازی هاوپشتی و تێکۆشانی ڕێکخراوییان کرد.