بارودۆخی تەندرووستیی وریشە مورادی ناجێگیرە
ڕاگەیاندرا دۆخی تەندرووستی ژنە زیندانیکراوی کورد و سزادراو بە سزای لە سێدارەدان وریشە مورادی دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
ڕاگەیاندرا دۆخی تەندرووستی ژنە زیندانیکراوی کورد و سزادراو بە سزای لە سێدارەدان وریشە مورادی دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وریشە مورادی بارودۆخی تەندرووستیی ناجێگیرە، دەشڵێن: دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندانی ئەوین ئامادە نین ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "وریشە مورادی زیندانی سیاسیی کوردی سزادراو بە سزای لەسێدارەدان بارودۆخی تەندرووستیی ناجێگیرە و تا ئێستا لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەشکراوە."
دەشڵێت: "وریشە مورادی بە دەست چەندین نەخۆشی وەک هەڵدڕانی دیسکی مل و نەخۆشی مێشک دەناڵێنێت و پێشتر پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە دەبێت نەشتەرگەری ئەنجام بدات، بەڵام بەرپرسانی زیندانی ئەوین ئامادە نین ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن."
جێگای ئاماژەیە، لە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، وریشە مورادی لە لقی ١٥ـی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی بە تۆمەتی “یاخیبوون” تۆمەتبار کرا و لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.