ئارەزوو قارەمان بۆ 'ڕێپێوانی ئاشتی کۆمەڵگەی' بانگەوازی کرد

چالاکوانی تەژەئا ئارەزوو قارەمان بۆ 'ڕێپێوانی ئاشتی کۆمەڵگەی' ٣١ی ئایاری ئامەد بانگەوازی بەشداربوونی کرد و گوتی: "زۆر گرنگە ژنان پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە بکەن."

چالاکوانی تەژەئا ئارەزوو قارەمان ئاماژەی بەوەدا دەبێت دەوڵەت و حکومەتی تورک داواکانی گەلی لەبەرچاو بگرن و گوتی: "ئەو بانگەوازەی بەڕێز ئۆجالان کردویەتی ڕێگەی چارەسەرییە. لە ڕێپێوانەکەدا پێکەوە دەنگمان بەرز دەکەینەوە و خاوەندارێتی لە چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراتیک دەکەین."

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ٣١ی ئایاردا لە ئامەد بە بەشداری هەزاران ژنی کوردستان و تورکیا "ڕێپێوانی ئاشتی کۆمەڵگەی" ئەنجام دەدات. ژنان بۆ ڕاگەیاندنی خواستەکانیان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێپێوان دەکەن. چالاکوانی تەژەئا ئارەزوو قارەمان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ژنان بە شێوەیەکی جدی خاوەندارێتی لە پڕۆسەی نوێ دەکەن  کە لە دوای بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و گوتی: "پێداگریمان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ تەواوی کۆمەڵگە و گەل ڕادەگەیەنین."

بانگەوازی ڕێگەری چارەسەرییە

ئارەزوو قارەمان ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئاشتی کۆمەڵگەی لە چەندین ناوچە لە ئامادەکاری بەردەوامن و گوتی: "ئەو بانگەوازەی بەڕێز ئۆجالان کردی، هەم لە لایەن گەلی کورد، هەم لە لایەن پەکەکەوە لەبەرچاوگیرا و هەنگاوی پێویست نرا. گەلی کورد ئیدی چارەسەری دیموکراتیکی دەوێت و دەیەوێت چەک بێدەنگ بێت. دەبێت ئیدی دەوڵەت و حکومەتی تورک هەنگاوی جدی بنێن. دەبێت دەوڵەت ئەم پڕۆسەیە و داواکانی گەلی کورد لەبەرچاوبگرێت. ئەو بانگەوازەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کردی بۆ گەلان، بە تایبەتی بۆ گەلانی تورکیا ڕێگەی چارەسەرییە."

بانگەواز بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ئاشتی

ئارەزوو قارەمان ئاماژەی بەوەدا ژنان لە ٣١ی ئایاردا بۆ ئاشتی کۆمەڵگەی و چارەسەری دیموکراتیک ڕێپێوان دەکەن و گوتی: "بانگەواز لە ژنانی تورکیا و کوردستان دەکەین، بەشداری ئەم ڕێپێوانە ببن. زۆر گرنگە ژنان پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە بکەن، خاوەندرێتی لێ بکەن. ئێمەی ژنان کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی بە بنەما دەگرین."