نەتەوەیەکگرتووەکان: ئاستی برسێتی لە غەززەدا جێگەی مەترسیی جددییە

وتەبێژی ئۆفیسی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان (ئۆچا) گوتی: "دانیشتوانی غەززە برسیترین کەسی جیهانن" و ئاماژەی بەوەدا دانشتووانی غەززە مەترسی کوشندەترین برسێتییان لەسەرە.

وتەبێژی ئۆچا، جینس لارکێ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤ ئەنجام دا و گوتی: "غەززە تاکە هەرێمە کە مەترسی برسێتی لەسەر تەواوی دانیشتووانەکەی هەبێت".

 لارکێ وتی "غەززە تاکە هەرێمە لە جیهاندا کە تەواوی دانیشتوانەکەی ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە" و ڕاگەیاندنەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی بە درۆخستەوە کە پێچەوانەی ئەم دۆخە بانگەشە دەکەن.