بە دیمەن

نیهاد ئەرەن: دەبێت دەستووری نوێی تورکیا ببێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی

پارێزەر نیهاد ئەرەن جەختی لەوەکردەوە دەبێت کۆتایی بە هەموو ئەو بیرکردنەوە وشک و توندەڕەویانە بهێندرێت کە بە سیاسەتەکانی ئاسایش هاتوونەتەئاراوە دەبیت دەستووری نوێی تورکیا ببێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی کە هەموو ڕەنگ و ناسنامەکانی وڵاتەکە بگرێتەخۆ."

لە ئامەد بە تایبەتی پارتە کوردستانییەکان؛ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەری باوەڕدارییەکان، ڕێکخستنە جەماوەرییە دیموکراتیکییە هەڵبژێردراوەکان گردبوونەوە و کۆبوونەوەی "دەستپێشخەری یەکێتی"یان ئەنجام دا.

لە بڕیاری هاوبەشی ئەندامانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە، ڕێکخستنێک بە ناوی "دەستپێشخەری یەكێتی دیموکراتیکی" ڕاگەیاندرا. ئامانجی دەستپێشخەرییەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. ئامانجێکی دیکەی دەستپێشخەرییەکە کارکردنێتی بۆ بە ئاشتیکردنی کۆمەڵگە.

سەرۆکی پێشووی نوسینگەی یاسای ئامەد، پارێزەر نیهاد ئەرەن لە بارەی ئامانج و کارەکانی دەستپێشخەرییەکە، هەروەها لەسەر پرۆسەکە، گۆڕینی دەستووری بنەڕەتی و ڕیفۆرمی یاسایی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

نیهاد ئەرەن باسی لەوەکرد لە دوای کۆنگرەی پەکەکەوە گەل لە چاوەڕانی ئەوەدان دەوڵەت هەنگاوی یاسایی بنێت و گوتی: "پێویستە هەموو ئەوە بیرکردنەوە ستەمکاری و توندڕەویانە کۆتایی پێنهێندرێت کە سیاسەتەکانی ئاسایش هاتونەتەئاراوە. دەبێت یاسای بنەڕەتی نوێ بگۆڕێت بۆ گرێبەستی کۆمەڵایەتی کە هەموو ناسنامەکانی وڵات لە خۆ بگرێت."

'بانگەوازییەکە پێشوازی ئەرێنی لێکرا'

ئەرەن سەرنجی خستەسەر کۆی پرۆسەکە و دەستنیشانی کرد دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرەی پەکەکە بەسترا ئەمەش لە لایەن کۆمەڵگەوە پێشوازی ئەرێنی لێکرا و ئەم دۆخە بڕوای بۆ چارەسەری پرسی کورد بە شێوەی سیاسی گەڕاندەوە. ئەرەن ئاماژەی بەوەشدا ئیدی دەبێت پرسی کورد بە سیاسی و یاسایی چارەسەر بکرێن، هەروەها کۆتایی بە سیاسەتەکانی سەپاندی قەیوم بهێندرێت.

'ڕیفۆرمی یاسایی و مافە دەستەجەمعییەکان'

ئەرەن ڕایگەیاند دەبێت چاوبخشێنرێتەوە بە سیستەمی یاسایی لە تورکیادا، بەتایبەت پەیوەست بە مافە دەستەجەمعییەکان (پەروەردە بە زمانی دایک، هاوڵاتیبوون و هتد). دەبێت هەموارکردنەوەی یاسایی جددیی هەبێت.

'دەبێت لە هەموو دەڤەرێکی تورکیا پشتیوانی لە ئاشتی بکرێت'

ئەرەن ڕایگەیاند بێدەنگکردنی چەک نەوەک هەر بۆ کورد، بۆ ڕۆژئاوای تورکیاش ئەرێنییە، بۆیە دەبێت هەموو کۆمەڵگە پشتگیری لەم پرۆسەیە بکات.

ڕۆڵی موخاتەبەکان و پرۆسەکە

ئەرەن جەختی کردەوە، پێویستە ئەکتەرەکانی پرۆسەکە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، پرۆسەکە بە لێدوانەکانی باخچەلی ڕێگەیەکی تری گرتووە و پەکەکەش وەڵامێکی ڕوونی داوەتەوە بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ.

'دەبێت حکومڕانیی زۆردار نەمێنێت'

ئەرەن جەختی کردەوە، لەگەڵ بێدەنگکردنی چەک، دەبێت زیهنیەتی حکومڕانیی توندوتیژ و زۆردار نەمێنێت، گوتی: "پێویستە ئامادەکاریی جددیی هەبێت بۆ گۆڕانکاریی یاسایی. دەبیت دەستووری تورکیا ببێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی کە هەموو ڕەنگ و ناسنامەکانی وڵاتەکە بگرێتەخۆ".