پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیداری داواكارییان به‌رزكرده‌وه
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان داواكارییان به‌رزكرده‌وه.
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان داواكارییان به‌رزكرده‌وه.
سه‌رلێدان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده ره‌زان ساریجا، رازیه ئۆزتورك، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌ڕول وعه‌مران ئه‌مه‌كچییه‌وه ئه‌نجامدرا.
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.
پارێزه‌ران داواده‌كه‌ن هه‌فته‌ی دوو جار دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام داواكارییه‌كانیان بۆ دیدار به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بێ وه‌ڵام ده‌هێڵرێته‌وه. له هه‌ندێك دۆخدا، دوای چه‌ند مانگێك سه‌پاندنی سزای دیسپلین به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ك پاساو به پارێزه‌ران راده‌گه‌یه‌نرێت.
عه‌بدوڵا ئۆجالان دوایین جار له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ له‌گه‌ڵ براكه‌ی محه‌مه‌د ئۆجالان به ته‌له‌فون قسه‌ی كرد. به‌ڵام محه‌مه‌د ئۆجالان رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نیوه‌دا پچڕێنراوه.
له پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌ر یه‌ك له ره‌زان ساریجا و نه‌ورۆز ئویساڵ دوای هه‌شت ساڵ دوایین جار له ٢-٢٢ی ئایار، ١٢-١٨ی حوزه‌یران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان دیداریان ئه‌نجامدابوو. له‌و كاته به‌دواوه پارێزه‌ران نه‌یانتوانیوه موه‌كیله‌كه‌یان ببینن.
هـ . ب