ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە ١٩ی کانونی یەکەمی ڕابردوودا، لەکاتێکدا بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی دەکرد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن درۆنی جەنگی دەوڵەتی تورکەوە بەئامانج گیران و شەهید کران. بنەماڵەی هەر دوو ڕۆژنامەنووس ویستیان بچنە هەرێمی باشووری کوردستان بۆ وەرگرتنی تەرمی ڕۆڵەکانیان، بەو بۆنەوە لە ٦ی کانوونی دووەم ڕۆیشتوونە دەروازەی سنووری خابور لە سلۆپی شرناخ. جێی ئاماژەیە بنەماڵەکان لەو ڕۆژەوە لە سەر سنوور ڕاگیراون و ڕێگریان لێدەکرێت. کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) ـە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی سەبارەت لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەکان ماوەی ٣ ڕۆژە بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەروازەی سنووری خابور ڕاگیراون و ڕایگەیاند: "بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو پارێزەران، ڕێکخراوە یاساییەکان و ڕای گشتی دیموکراتیک بۆ ئەم کردەوە هەڕەمەکیە کۆتایی بێت، دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە."