پێنجه‌م رۆژی رێپێوانی درێژمه‌ودا: هێرشه‌ كیمیاییه‌كان شه‌رمه‌زار كران

له‌ پێنجه‌م رۆژی رێپێوانی درێژمه‌ودا، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ چه‌كی كیمیایی شه‌رمه‌زار كران.

رێپێوانی درێژمه‌ودا كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی كورد و ئینته‌رناسیۆناڵیسته‌كان به‌ دروشمی "له‌پێناو ئازادی رێبه‌ر ئاپۆدا وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ پێنجه‌م رۆژدایه‌. چالاكوانان ئه‌مڕۆ له‌ لیڤه‌ركۆزێن تا كۆڵن رێپێوان ده‌كه‌ن.

به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی رێپێوانه‌كه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ چه‌كی كیمیایی و ئه‌تۆمی تاكتیكی له‌ دژی گه‌ریلاكان شه‌رمه‌زار كران.

گه‌نجان جلی سپییان له‌به‌ركردبوو و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ چه‌كی كیمیایی دوكه‌ڵی زه‌ردیان به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كرد و چالاكی شه‌رمه‌زاركردنیان سازكرد. چالاكیه‌كه‌ كه‌ تیایدا هێماكانی گه‌ریلاكانیش به‌كارهێنران، دواتر به‌ رێپێوانی گه‌نجان به‌رده‌وامبوو.

كۆتایی به‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی بهێنن!

له‌ چالاكیه‌كه‌دا به‌ زمانی ئه‌ڵمانی راگه‌یه‌نراوێك خوێندرایه‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتبوو، "وه‌ك گه‌نجانی كورد، كاتاڵان، ئیتاڵی، ئه‌ڵمانی و فه‌رنسی كه‌ ئێستا له‌ به‌رده‌م بینای ناوه‌ندیی كۆمپانیای ده‌رمان و كیمیایی بایه‌رنین، ئێمه‌ داوا له‌ بایه‌رن ده‌كه‌ین كه‌ مادده‌ی كیمیایی بۆ ناوچه‌كانی شه‌ڕ به‌رهه‌م نه‌هێنێت، باییه‌رن، وێڕای به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی كیمیایی بی ئه‌ی ئێس ئێف كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ لودویگشافێنه‌، بۆ دیكتاتۆره‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان چچه‌كی كیمیایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌و مادده‌ كیمیاییانه‌ی ساڵی ١٩٨٨ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌زاران كوردی كوشت، له‌و كارگانه‌ به‌رهه‌مهێنران.

له‌ داگیركارییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ ٥ مانگی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌ گشتیی ١٧٦٢ جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر جار سه‌لمێنراوه‌ كه‌ له‌ باشوری كوردستان چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه‌، رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ نه‌ لێپرسینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌. ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی دوێنێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ نیشاندرا، ئه‌مڕۆ جارێكی تر له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد نیشان ده‌درێت".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان به‌ ده‌ستی خۆیان بخوڵقێنن، ده‌بێت یه‌كێتی ساز بكه‌ن، به‌ ویژدانه‌وه‌ بجوڵێنه‌وه‌ و راگه‌یه‌نراوه‌، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كوردستان بێده‌نگ مه‌به‌ن، كۆتایی به‌ كۆمه‌ڵكوژی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان بهێنن. بژی به‌رخودانی گه‌ریلاكانی كوردستان، بژی برایه‌تی گه‌لان، بمرێ هاوكاری له‌گه‌ڵ فاشیزمی تورك و ئاڵمان".

گه‌نجان ئه‌مڕۆ له‌ چیمپاركی لیڤه‌ركۆزێن ده‌ستیان به‌ رێپێوانی رۆژی پێنجه‌م كرد و له‌ ئێواره‌دا ده‌گه‌نه‌ وینه‌ر پلاتزی كۆڵن و له‌ كۆڵنی له‌ ئێواره‌دا ژنانی گه‌نج چالاكی ساز ده‌كه‌ن.

هـ . ب