ڕێپێوانی درێژمەودای تەجەشە و تەکۆ – ژن لە پاریس دەستیپێکرد
ڕێپێوانی درێژمەودای تەجەشە و یەکۆ – ژن لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستیپێکرد.
ڕێپێوانی درێژمەودای تەجەشە و یەکۆ – ژن لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستیپێکرد.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر تەکۆ – ژن بۆ شەرمەزارکردنی ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە پاریس دەستیان بە ڕێپێوانی درێژمەودا کرد.
ڕێپێوانی درێژمەودا لە چوارچێوەی هەنگاوی 'نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، پێکەوە سەرهەڵدان' بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تەکۆ – ژن بە بەشداری کوردستانیان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بە خۆش و خڕۆشەوە دەستیپێکرد.
چالاکیەکە بە بەشداری چالاکوانان لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی هەرێمی گریگنی پاریس دەستیپێکرد و ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت بە زمانی فەڕەنسا کە لەسەری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' نوسرابوو بەرزکرانەوە و ئاڵایەکی گەورەی گەنجانی شۆرشگێری بەرزکرائەوە، بێوەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی فەرماندە عەگید، پەکەکە شەڕ دەکات' وترانەوە.
لە رۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکەدا لەناو شارەکە چالاکوان ١٠ کیلۆمەتریان بڕی.
ف.ق