چالاکی دانیشتنی کوردستانیان لە شاری ژنێفی سویسرا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لە پێش نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (NY) دەستی پێکردبوو، بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەدا شەهیدانی پاریس یادکرانەوە و بانگەوازی بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ١١ی کانوونی دووەم کرا کە لە پاریس ئەنجامدەدرێت.
لە چالاکییەکەدا لە کەسێتی یەکێک لە فەرماندەکانی پەکەکە ساکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ی پاریس فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و ئەندامی کۆنگرەی تەڤگەری گەنجان کورد لەیلا شایلمەز (ڕوناهی) لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزڵ و هونەرمەند میر پەروەر کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید کران بە خولەکێک ڕێزگرتن یادکرانەوە.
وتەبێژی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) سورەر قسەی کرد و سڵاوی لە ٤هەمین ساڵیادی چالاکییەکە کرد. سورەر ئاماژەی بەوەکرد کە مێژووی دەوڵەتی تورک پڕە لە کۆمەڵکووژی و بەم کۆمەڵکووژییانە پارادیمی ئازادی ژنان بە ئامانج دەگرێت. بانگەوازی لە ڕونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس کرد و گوتی: "تاوەکو ئەم کۆمەڵکووژییانە ڕونەکرێتەوە، دەوڵەتی فەڕەنسا هاوکاری کۆمەڵکووژیییە. سەرەتا وەک ژنانی کورد، کوردستانیان و دۆستانیان لە چالاکی ناوەندی پاریس جێ بگرن. بانگەوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە لە ١١ی کانوونی دووەم بڕژێنە پاریس و لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکەن".
ڕاگەیاندارەکە بە چالاکی دانیشتن هەتاوەکو کاتژمێر ٥:٠٠ بەردەوامبوو.