تەژەکە-ئە: خاوەندارێتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن

تەژەکە_ئە بانگەوازی لە هەمووان کرد لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەم بەشداربن و خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن.

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ناڕەزایەتی دەربری لە بەرانبەرهێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە دژی هێرشکردنە سەر بەنداوی تەشرین بەڕێکەوتبوون.

تەژەکە-ئە گوتی: "لەم ڕۆژانەدا لە گەلێک شار و ناوەندی ئەوروپا بە تایبەتی لە فەڕەنسا لە دژی کۆمەڵکووژی پاریس ئامادەکاری چالاکی شەرمەزار کردن دەکرێت، پێویستە گەلەکەمان بە هەمان ڕۆحی سەفەربەری خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکان بکات، پشتگری گەلی ڕۆژئاوا بکات و ئەو ڕووداوانەی کە لە هەرێمەکەدا ڕوودەدات بۆ ڕایی گشتی بڵاو بکاتەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "سیاسەتەکانی پاکتاو و نکۆڵیکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلی کوردستان بێ پچڕان بەردەوامە. هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر تشرین بە ئاشکرا دەبینرێت. بە هەزاران کەس ئەم بەیانییە بۆ ئەوەی هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین شەرمەزار بکەن و پشتگیری شەڕڤانی قەسەدە بکەن کە لە دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن، بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.

لە دوای ڕاگەیاندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر مەترسی ڕووخانی بەنداوەکە، کاروانەکان کە بۆ خاوەندارێتی کردن لە بەنداوەکە بە ڕێکەوتبوون بە ئامانج گیران و بە پێی زانیارییەکان شەهید و بریندار هەیە.

بەردەوامە لە لایەن تەڤگەرەکەمانەوە ئاماژە بەوەکراوە کە هێرشەکان لەسەر دەستەکەوتەکانی ڕۆژئاوا لە دژی تەواوی گەلی کوردە و بە تایبەت لەسەر شۆڕشی ژنانە. لەم ڕۆژانەدا کە لە گەلێک شار و ناوەندی ئەوروپا بە تایبەت لە فەڕەنسا لە دژی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس ئامادەکاری بۆ چالاکی شەرمەزار کردن دەکرێت، پێویستە گەلەکەمان بە هەمان ڕۆحی سەفەربەری خاوەندارێتی لە دەستەکەوتەکان بکات، پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوا بکات و ئەو ڕووداوانەی لە هەرێمەکەدا ڕوودەدەن بۆ ڕایی گشتی بڵاو بکاتەوە.

ئێمەش دەبێت بە هەمان ڕۆحی سارا، ڕۆژبین کە دیوارە تاریکەکانیان شکاند خاوەدارێتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین و لە گۆڕەپان بە ڕەنگی خۆمان دەنگمان بڵند بکەین".