ئاڵاگاش: هەموو نادادپەروەرییەکانی قەیوم ئاشکرا دەکەین

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سوفیا ئاڵاگاش ڕایگەیاند؛ قەیوم نایاساییە و ئاماژەی بەوەدا کە هەموو خراپ بەکار هێنان ونادادپەروەرییەکانی ئاشکرا دەکەین.

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سوفیا ئاڵاگاش ئاماژەی بەوەکرد کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەوە چالاکی ئەنجام دەدەن و ڕایگەیاند کە هەموو ڕۆژێکی هەینی لە دژی قەیوم چالاکی ئەنجام دەدەن.

شارەوانیی سێرت لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا دەستی بەسەرداگیرا. ئیرادەی گەلی سێرت بۆ جاری سێیەم دەستبەسەرکرا. لە هەڵبژاردنی ناوخۆی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤وە لە ١٠ شارەوانی کودەتای قەیوم سەپێنرا. ئەمانەش شارەوانییەکانی جولەمێرگ، ئەسەنیورت، شاری گەورەی مێردین،، ئێلح، خەلفەتی، دێرسیم، پولور، مکس، ئاکدەنیز و سێرتە. لە دژی کودەتایی قەیوم گەل خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات.

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سوفیا ئاڵاگاش بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

کوردان تەنها وەک خزمەتکار دەبینن

ئاڵاگاش ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری نایەوێت کورد خاوەن ماف بێت، نایەوێت خۆی بەڕێوەببات و گوتی: "هەڵبژاردن بە مافی خۆبەڕێوەبردنی کوردان نابینن. تێڕوانینی ئەوان بەمجۆرەیە؛ ئێوە ژێردەستەن و تەنها دەبێت بەڕێوەببرێن، تەنها دەتوانن خزمەت بکەن. کوردان وەک خزمەتکار دەبینن. هەربۆیە کورد بەڕێوەبەری خۆیشی هەڵبژێرێت دەسەڵاتداری هەوڵی سەرکوتکردنی دەدات. ئەمە لە کوێ دابنێین؟ هەڵبژاردن بەناوی دیموکراسیەوە ئەنجام دەدرێت. هەموو جیهان فریو دەدرێت. ئەمە داننەنانە بە ئیرادەی کوردان، داننەنانە بە مافی دیاریکردنی بەڕێوەبەری خۆیان".

بینای شارەوانی کراوە بنکەی پۆلیس

ئاڵاگاش ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەیەک لە بەردەم شارەوانی چالاکی دەکەن، هەموو ڕۆژێکی هەینی لەبەردەم بینای شارەوانیین و گوتی: "نەک تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندراو، لە ڕێگەی چالاکیی جۆراوجۆرەوە قەیوم شەرمەزار دەکەین. هەموو کارە بێ بنەما و نادادییەکانی قەیوم ئاشکرا دەکەین. ئیتر هەموو هەنگاوێکی ئەوان شەرمەزار دەکەین. هەموو هەنگاوێکی ئەوان نایاسایی و دەستبەسەرداگرتنی مافە. بوونی ئەوان لەوێ دەستبەسەرداگرتنی مافە. بۆ نموونە ئێستا بینای خزمەتگوزاری شارەوانی کراوە بە بنکەی پۆلیس. چیتر بینای خزمەتگوزاری نییە.