سزای نوێ بەسەر ٢٧ ژنە زیندانیکراوی ئەویندا سەپێندرا
لە زیندانی ئەوینی تاران کە بە هەلومەرجی نامرۆڤانە ناسراوە، ٢٧ زیندانی ژن سزای '٣ هەفتە لەمافە دابڕاندن لە مافە سەرەتاییەکانیان' سەپێنرا. لە نێو زیندانیکراوندا وەریشە مورادی و پەخشان عەزیز هەیە.
لە زیندانی ئەوینی تاران کە بە هەلومەرجی نامرۆڤانە ناسراوە، ٢٧ زیندانی ژن سزای '٣ هەفتە لەمافە دابڕاندن لە مافە سەرەتاییەکانیان' سەپێنرا. لە نێو زیندانیکراوندا وەریشە مورادی و پەخشان عەزیز هەیە.
بە پێی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسەڵاتدارانی زیندانی ئەوین، سزای '٣هەفتە دابڕاندن لە مافە سەرەتاییەکان'ی بەسەر ٢٧ زیندانی ژن سەپاندووە.
ڕاگەیاندرا کە دەسەڵاتدار ٣ هەفتە ڕێگە نادەن زیندانیانی ژن لەگەڵ کەس قسە بکەن و لە مافی وەرگرتنی خۆراک، بێبەشکراون.
بە پێی هەمان سەرچاوە لەبەرئەوەی زیندانیانی ژن لە کاتی کوشتنی دادوەرەکەی ئێران، گۆرانییان وتوە، سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
ناوی ژنە زیندانییکراوە سیاسییەکان بەمجۆرەیە؛ ئارەزوو ئەزرم سەفات، شیوا ئیسماعیلی، سەمانە ئەسغەری، ڕەیحانە ئەنساری نەژاد، گوڵرۆخ ئیرایی، ساکینە پەروانە، فەرووغ تەقیپوور، مەریەم حاجی حسێنی، ناهید خوداجو، ئەعزەم خزری جەوادی، لیان دەروێش، مەحبووبە ڕەزایی، هەمراز سادقی، زەهرا سەفایی، مولود سەفایی، مەهووش سەیداڵ، پەخشان عەزیزی، مەعسومە عەسگەری، مەرزیە فارسی، ئیلاهە فولادی، سپیدە قلیان، وریشە مورادی، نێرگز مەنسوری، تاهێرە نووری، حوورا نیکبەخت و مەریەم یەحیەوی".
لە ١٨ی مانگی کانوونی دووەم (٢٠٢٥) لە تەهران، دوو دادوەر بە ناوی محەمەد موقێسە و عەلی ڕازینی کوژران.
لە ساڵی ٢٠١١دا یەکێتی ئەوروپا و لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەمریکا محەمەد موقێسە خستبووە ناو لیستی تاوانبارانەوە. لە ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکە ئەمریکا موقێسە و ٦ دادوەری دیکەی ئێرانی لەبەر پێشێلکاری کە لە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامیاندابوو، سزای بەسەردا سەپاندبوون.