پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر زیندانی کرا

ئەم بەیانییە پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر لە مێردین لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکرا، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" زیندانی کرا.

پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر و میتان یەڵماز و لوقمان ئاسڵان و زینەت ئالگان و هیلال چەلیک لە ناوچەی قۆسەری مێردین، ئەمڕۆ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکران. ئۆزنور دەگەر لەپشتەوە کەلەپچە کرا و پاش کاروباری پۆلیس ڕەوانەی داواکاری گشتی کرا و بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگا کرا.

 دادگا ئیفادەی ئۆزنوری وەرگرت و بڕیای زیندانی بۆ دەرکرد. ئۆزنور بە دووشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکە دەربڕی. پۆلیسەکان دەستیان خستەسەر دەمی ئۆزنور.

و میتان یەڵماز و لوقمان ئاسڵان پاش لێپرسینەوەی داواکاری گشتی ئازادکران. زینەت ئالگان و هیلال چەلیک بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران.

ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر خرایە زیندان.