قەسەدە: لە شەو و ڕۆژێکدا ٩ چەتە کوژراون و درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە
ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ چەتە کوژراون.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ چەتە کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئامارەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بەخۆدانەکانیانی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە باکوور و بەنداوی تشرین ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ كاتژمێر ٤ـی سەرلەبەیانی لە باكووری بەنداوی تشرین شەڕ و پێكدادانی توند لە دژی چەتەکان ڕوویدا، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كوژراو و برینداری لەنێو ڕیزەكانیاندا لێكەوتەوە، دواتر سەرجەم چەتەكان هەڵهاتن و چەكەكانیان و ئۆتۆمبێلێكی سەربازییان بەجێهێشت و هێزەكانمان دەستیان بەسەردا گرت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، چەتەكان هەوڵیاندا بگەڕێنەوە بۆ خاڵە سەربازییەكەی خۆیان، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی توندی شەڕڤانانمان بوونەتەوە، كە لە ئەنجامدا ژمارەیەكی دیكەی كوژراو و برینداربوون، بۆ جاری سێیەمیش دوای گەیشتنی هێزی پاڵپشتی دەستیان بە هێرش كردەوە، بەڵام لە بەرامبەر بەهێزی گورزی شەڕڤانانمان هەڵهاتن، ئەمەش وایكرد چەتەكان بە تەواوی لە ناوچەكە هەڵبێن، قەسەدە ئەوەی پشتڕاستكرادووەتەوە ٧ چەتە كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەروەها شەڕڤانانمان خاڵێكی كۆبوونەوەی چەتەكانیان لە باكووری بەنداوی تیشرین كردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی لەنێو ئەو چەتەكان هەبوو، كە ژمارەیان بە وردی دیار نەبوو، لە ناو خاڵە سەربازییەكەی خۆیاندا جموجۆڵی چەتەكان بینرا، لە ئەنجامدا جارێكی دیكە شەڕ و پێكدادان ڕوویدا، كە تێیدا ژمارەیەك چەتە كوژران و برینداربوون، وردەکاری زیانە گیانییەکان نەزانراوە، هەروەها هێزەكانمان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژیشیان خستەخوارەوە."
چالاکی یەپەژە
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو: "یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ئۆپەراسیۆنێكی وردیان لە دژی خاڵێكی كۆبوونەوەی چەتەكان لە باكووری بەنداوی تشرین ئەنجامدا، كە تیایدا ٢ چەتە كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنیدا گیرا."
ژمارەی زیانەكانی چەتەكان تەنها لە بەرەی بەنداوی تیشرین بەم شێوەیە بووە:
*دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێكشكێنران.
*دەستبەسەر ژمارەیەك دۆشكە و كەرەستەی سەربازی ( پێنج چەكی بی كەی سی، حەوت چەكی كڵاشینكۆظ، چەكی برنەو، دوربینی سەربازیی) و كەرەسی تردا گیرا.
*نۆ چەتە كوژراون و ٢٠ـی دیكەش بریندار بوون.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە دەڵێت: "دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری تورك بە تۆپ و مووشەك و تانك دەستی بە بۆردوومانی گوندەكانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق كرد، لە ئەنجامدا زیانێكی ماددی بەرچاو بە موڵك و ماڵی خەڵك و كێڵگەكان گەیشت."