لە سێرت ناڕەزایەتی دژی قەیوم بەردەوامە

ناڕەزایەتییەکان دژی دانای قەیوم لە شارەوانی سێرت، بەردەوامە.

چالاکییەکان دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی سێرت، بەردەوامە. زۆر کەس بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون لە بەردەم بینای شارەوانی. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە، بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "قەیوم دەچێت و گەل دێت" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی سێرت ڕەوشەن ئارسەلان ڕایگەیاند قەیوم لەسەر ئیرادەی گەل دانراوە و شارەوانی کراوەتە شوێنی کرێ‌خۆری و قەیوم لە ٣ قۆناغدا ئیرادەی گەلی زەوت کردووە، دەبێت لەبەردەم یاسادا لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.

پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش ڕایگەیاند گەل لەو دزانە خۆش نابێت.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" کۆتایی هات.