لە عەفرین دەیان هاوڵاتی کورد ڕفێندران

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری مابەتا و گوندەوارەکانی دەیان هاوڵاتی کوردییان ڕفاند.

بە گوێرەی سەرچاوەکان چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری مابەتای عەفرینی داگیرکراو چەندین پیاو و گەنجی لەناو بازاڕی شارەکەدا ڕفاندووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەشێک لە ڕفێندراوەکان ئەندامی یەک خێزانن.

ڕاگەیاندرا چەتەیەک بەناوی "ئەمشات" بۆ بەردانی ئەو هاوڵاتییە ڕفێندراوانە داوای پارەی کردووە لە هەندێک لە بنەماڵەی کەسە ڕفێندراوەکان.

ناوی ئەو هاوڵاتییانەی ڕفێندراون بەم شیوەیە: خەلیل بێرەم، محمەد بێرەم، محمەد یوسف، جوان یوسف، عارف یوسف، شیار یوسف، ئیبۆ شابۆ، لوقمان شابۆ، محمەد وەلید شابۆ، عارف یوسف تەمەن ٧٠ ساڵ، لوقمان ئەل عومەر تەمەن ٥٠ ساڵ، ئیبراهیم عیزەت شابۆ، ئێبراهیم مستەفا و ڕێزان عومەر.