قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، سێ شەڕڤانی بە ناوەکانی وڵات ئیریش و بروسک و دڵشێر کۆبانێ لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، سێ شەڕڤانەکە پاش بەرخۆدانێکی مەزن بەرامبەر هێرشەکان داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون.

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە تێکۆشان و بەرخۆدان.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: وڵات ئیریش

ناو و پاشناو: حیکمەت ئیبۆ

ناوی دایک: لەمیا

ناوی باوک: شوکری

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ _ ١/٢/٢٠٢٥.

 

ناسناو: بروسک

ناو و پاشناو: عەلا نورەدین سادق

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: نورەدین

شوێنی لەدایکبوون: ڕەقە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢٧/١/٢٠٢٥.

 

ناسناو: دڵشێر کۆبانێ

ناو و پاشناو: یاسر بۆزان شێخ نەبی

ناوی دایک: زەینەب

ناوی باوک: بۆزان

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ _گوندی جارقەلی.

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _٢٠/١/٢٠٢٥".