ئۆدەمیش؛ بەهۆی ئاگرەوە دوو گەڕەک چۆڵکران
لە ناوچەکانی چەشمە و ئۆدەمیشی ئیزمیر بەهۆی ئاگرەوە چەندین گەڕەک چۆڵکران. سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ کوژاندنەوەی بەڵام ئاگرەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
لە ناوچەکانی چەشمە و ئۆدەمیشی ئیزمیر بەهۆی ئاگرەوە چەندین گەڕەک چۆڵکران. سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ کوژاندنەوەی بەڵام ئاگرەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ئەو ئاگرەی کە ٢ـی تەممووز لە گەڕەکی ئیدری چەشمە لە گۆڕەپانی زیرەت دەستیپێکرد و بەرەو ناوچەی دارستانی بڵاوبۆوە، بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوامە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە. گەڕەکەکانی ئیڵدر، گەرمیان و گەڕەکی نۆهوتاڵان بەهۆی مەترسییەوە چۆڵکراون.
لە ئۆدەمیش ئەو ئاگرەی کە ئێوارەی چوارشەممە لە گۆڕەپانی ماناستری لە بەشی دارستانیی گەڕەکی تۆسونلارێ دەستیپێکرد، لەماوەیەکی کەمدا گەیشتە گەڕەکی سوچکتێ. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکەوە گەڕەکەکانی تۆسونلار و سوچکتێ چۆڵکراون.
سولەیمان ئەلبان، پارێزگاری ئیزمیر، ڕایگەیاند ئاگرەکە بەهۆی بوونی کێشەیەک لە هێڵی کارەبادا سەریهەڵداوە.