یەپەسە – ژن لە ئەدەنە پێشانگایەکی هاوکارانی ئاکەپە و مەهەپی سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەرفین جزیری یەپەسە – ژن لە ئەدەنە پیشانگایەکی هاوکارانی ئاکەپە و مەهەپەی سووتاند.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەرفین جزیری یەپەسە – ژن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەندامانی لە چوارچێوەی هەنگاوی 'خوڵقاندنی ئازادی' دا لە ٢٦ی کانونی دووەم لە گەڕەکی ئاککاپی ناوچەی سەیهانی ئەدەنە پێشانگایەکی مۆبیلیاتی فاشیستێکی سەر بە ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە بەشێکی زۆری پێشانگاکە کە ٢ هەزار مەتر دووجا بووە سووتاوە.

'لە هەموو جێگایەک چالاکی دەکەین'

بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە گۆشەگیری سەر ڕێبەرتیمانی قوڕستر و فاشیزمی سەر کوردستانی زیاتر کردووە. دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی دایکان دەکات کە پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان دەکەن، لەسەر زەوی رایاندەکێشێت و دەستگیریان دەکات. ئێمە وەک هێزەکانی پاراستن، لە هەموو جێگایەک لەدژی هێرشەکان مافی چالاکی خۆمان ئەنجام دەدەین. لە بەرانبەر هاوکاری و سیخوڕی و قڕکردنی ژنان بێندەنگ نابین و چالاکی سەرکەوتوانە ئەنجام دەدەین."

ف.ق