ئیهەدە بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش دەکات
سەرۆکی گشتیی ئیهەدە، حسێن کوچوکبالابان ڕایگەیاند، شاندی ئیهەدە بۆ ئەوەی بتوانێت چاوییان بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت جارێکی دیکە داواکاری بەرزدەکەنەوە.
سەرۆکی گشتیی ئیهەدە، حسێن کوچوکبالابان ڕایگەیاند، شاندی ئیهەدە بۆ ئەوەی بتوانێت چاوییان بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت جارێکی دیکە داواکاری بەرزدەکەنەوە.
سەرۆکی گشتی ئیهەدە، حسێن کوچوکبالابان بە ئاژانسی میزۆپۆتامیایی ڕاگەیاندووە، "لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆئەوەی شاندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) بڕواتە دوورگەی ئیمراڵی داواکاری نوێی دەخاتەڕوو."
حسێن کوچوکبالابان وتی، "دەبێت ژینگەیەکی دیموکراتیک بڕەخسێدرێت کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە لەسەر ڕێگەی ئاشتی ببنە خاوەنی ڕا وروانگەیەکی هاوبەش. دەبێت ڕێگە بە دیداری بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجالان بدرێت. لە ئێستادا تەنها چاوپێکەوتنێک ئەنجام دراوە، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاکرایەوە، بەڵام دیسانەوە سزای دیسپلین سەپێندرایەوە. ئیدی کۆمەڵگە، بە تایبەت گەلی کورد وەڕەس بووە لەم سزای دیسپلینە و ئەمەی ناوێت. هەروەها بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی ئاشتی لە نێو کۆمەڵگەدا هیوایەک دروستدەکات. دەبێت ئەم هیوایە گەشتر بکرێت."